كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی باج و رسووماتی سه‌ر كارگه‌كان ده‌كرێت

:: PM:02:24:15/08/2022 ‌
هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان كۆ بوونه‌وه‌،  بڕیار درا ئاسانكاری بۆ كارگه‌كان له‌رووی باج و رسووماته‌وه‌ بكرێت. به‌پێی راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی دارایی، كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی باج و رسووماتی كارگه‌كان ده‌كرێت.

ئه‌مرۆ دووشه‌م 15 ئاب، ئاوات جه‌ناب نووری وه‌زیری دارایی و ئابووری و كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی به‌وه‌كاله‌ت، كۆ بوونه‌وه‌.

بڕیاریش دراوه‌ لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكبهێنرێ بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن

به‌پێی راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی دارایی، كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی باج و رسووماتی كارگه‌كان ده‌كرێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی كارگه‌كان و كێشه‌ و گرفته‌كانیان له‌ڕووی باج و ڕسووماته‌وه‌ خرایه‌ڕوو، بڕیار درا كارئاسانییان بۆ بكرێت له‌ پێناو په‌ره‌پێدانی كه‌رتی پیشه‌سازی و به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی. 

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی گشت گرفته‌كانی كارگه‌كان كراوه‌، وه‌زاره‌تی داراییش به‌ڵێنی داوه‌ هاوكار بێ بۆ ئاسانكاری له‌ رووی وه‌رگرتنی باج و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرفته‌كانی كاره‌گه‌كان.

هاوكات بڕیاریش دراوه‌ لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكبهێنرێ بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.


وشە - زریان تەها