سكاڵایەك لە دادگا دوای 22 ساڵ یەكلا بووەوە و قەربووەكەی 78 دۆلار بوو

:: PM:08:29:15/08/2022 ‌
پارێزەرێكی هیندی لە سكاڵایەكی 22 ساڵەدا لە دژی كۆمپانیای شەمەندەفەری ویلایەتەكە سەركەوتنی بەدەستهێنا بەهۆی ئەوەی بلیتێكی بە 20 ڕووپییە لە سەرووی نرخی بنەڕەتییەوە فرۆشتووە.

ساڵی 1999 پارێزەر تونگنات چاتورڤێدی بلیتێكی لە زێدی خۆی لە ماتورا لە ویلایەتی ئۆتار پرادێش لە باكووری ویلایەتی ئۆتار پرادێش كڕی بۆ ئەوەی لە ڕۆژی كریسمسدا بچێتە مۆراداباد كە 300 كیلۆمەتر لەو شوێنە دوورە كە لێیەوە دێت.

بەڵام كارمەندی بلیتەكە بلیتێكی بە پارێزەرەكە فرۆشت بە 90 ڕووپییە  كە دەكاتە 12.1 دۆلار  لەبری ئەوەی نرخی بنەڕەتی 70 ڕووپیەی لێ‌ وەربگرێ‌.
بێزاری خۆی دەربڕی

دوای ئەوەی داواكارییە بەردەوامەكانی بۆ گەڕاندنەوەی پارەكەی ڕەت كرایەوە، چاتورڤێدی سكاڵای لەسەر دادگای پاراستنی بەكاربەرانی ماتورا تۆمار كرد، كە لەم مانگەدا گەیشتە بڕیارێك كە داوا لە كۆمپانیای هێڵی ئاسن دەكات، بڕی 15 هەزار ڕووپییە  كە دەكاتە 78 دۆلار وەك زیانمەند بە پارێزەرەكە بدات. 

ئاژانسی رۆژنامەوانی فڕەنسا لە زاری چاتورڤێدیەوە بڵاوی كردەوە، كە بابەتەكە تایبەت نەبووە بە وەرگرتنی قەرەبوو، بەڵكو تایبەت بووە بە مافەكانی و دەڵێت، "من وەك هاووڵاتییەك مافی ئەوەم هەیە پڕۆسەیەكی پێداچونەوە بە كارە خراپ و گەندەڵەكانی دەوڵەت یان یەكێك بكەم.

ئەم دۆسیەیە تیشك دەخاتە سەر خاوبوونەوەی درێژخایەنی سیستەمی دادوەری هیندستان كە دادگاكانی نزیكەی 50 ملیۆن كەیسیان لە بەردەستدایە.

چاتورڤێدی بێزاری خۆی دەربڕی لەو دواكەوتنانەی كە بەزۆری لە دادگاییكردنەكاندا ڕوو دەدەن.



وشە - وشه‌