ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16ی ئاب، قۆناغی كۆتایی له پاڵاوتنه‌كانی گه‌یشتن به قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا "چامپیۆنزلیگ" ده‌ست پێ ده‌كات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به ئه‌نجامدانی سێ یاری، قۆناغی كۆتایی پاڵاوتنی تیپه‌كانی ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن بۆ قۆناغی 32ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ده‌ست پێ ده‌كات.
هاوكات سبه‌ی سێ یاریی تریش ده‌كرێن، كه یاریی "چوون"ـه و هه‌فته‌ی داهاتووش یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه دێنه ئه‌نجامدان.
له كۆتایی ئه‌م قۆناغه‌دا، كه 12 یانه به‌شدارن، 6 یانه ده‌گه‌نه قۆناغی 32ی خوله‌كه، كه به‌هێزترینه له ئاستی ئه‌وروپا و جیهان.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
گلاسكۆ رێنجه‌رزی سكۆتله‌ندی – ئایندهۆڤنی هۆڵه‌ندی 22:00
بۆدۆ گلیمتی نه‌رویجی – دینامۆ زه‌گره‌بی كڕواتی 22:00
كۆپنهاگنی دانیماركی – ترابزۆن سپۆری توركی 22:00 .