راپۆرتێکی رۆژنامەوانی له به‌ریتانیا، دوایین پێشهاتەکانی تایبەت بە داهاتووی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد، لە میرکاتۆی ئه‌م هاوینه ئاشكرا ده‌كات.
پێشتر رۆناڵدۆ داواكارییەكی پێشكەش بە كارگێڕیی یانەكەی كردبوو بۆ ئەوەی رێگەی پێبدەن لە هاوینی ئەمساڵدا بڕوات، ئەوەش بەهۆی ئارەزووی یاریكردن لەگەڵ تیپێك، كە بەشداریی چامپیۆنزلیگی ئەوروپا بكات.
بەڵام ئیریک تێن هاگ راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد رەتی کردەوە رۆناڵدۆ ده‌ستبه‌رداری یاریزانه‌كه ببێت، هەروەها زیاتر لە چه‌ند بۆنه‌یه‌ك پشتڕاستی کردەوە ئەستێرە پۆرتوگالییەکە لە ئۆڵدترافۆرد بەردەوام ده‌بێت.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16ی ئاب، فابریزیۆ رۆمانۆ، پسپۆڕی بازاڕی گواستنەوەکانی ئەوروپا جەختی لەوە کردەوە، پێگەی رۆناڵدۆ هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە، هێشته‌ش دەیەوێت لە هاوینی ئەمساڵدا مانچێستەر یونایتد جێ بهێڵێت.
رۆمانۆ ئاماژەی بەوەدا، خۆرخی مێندێز، بریکاری رۆناڵدۆ، ئێسته سەرقاڵی دۆزینەوەی رێگەیەکه بۆ دەربازكردنی یاریزانەكە له ئۆڵدترافۆرد.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، هێشته ئەگەری ئەوە هەیە رۆناڵدۆ لە کۆتا رۆژه‌كانی مێرکاتۆ بڕوات، وەک ئەوەی هاوینی رابردوو روویدا.
یانه‌ی مانچێستەر یونایتد سوورە لەسەر ئەوەی رۆناڵدۆ بۆ فرۆشتن نییە، بەڵام خۆرخی مێندز بەردەوامە لە گەڕان بە دوای بژاردەکاندا، هه‌روه‌ها له دوای یارییه‌كه‌ی رابردوو به‌رانبه‌ر برینتفۆرد، كه مانچێسته‌ر به 0-4 دۆڕا، ئاماژه‌یه‌ك هه‌یه به‌وه‌ی راهێنه‌ری مانچێسته‌ر ئاماده‌یی هه‌یه ده‌ستبه‌رداری رۆناڵدۆ ببێت و بیروڕای گۆڕاوه.