هه‌ریه‌ك له سیناتۆر جیم ریچ نوێنه‌ری ویلایه‌تی ئه‌یداهۆ له پارتی كۆمارییه‌كان و بۆب مینیندیز نوێنه‌ری ویلایه‌تی نیوجێرسی له حزبی دیموكراته‌كان و ئه‌ندامی دیار و سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی ئه‌نتۆنی بلینكنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان كردووه و تێیدا داوا ده‌كه‌ن كه حكوومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی چڕتر كار له‌سه‌ر به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان واشنتن و هه‌رێمی كوردستان بكات.
هاوكات ئاماژه‌یان به نیگه‌رانی خۆیان له‌باره‌ی ئه‌و ململانێیه‌ی له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌ربڕیووه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی نه‌وت و گاز و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه پێویسته حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئاستێكی باڵا له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر هێڵ بێ و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی مانه‌وه‌ی ئابووری كوردستان به به‌هێزی و جێگیری بكات، پێویستیشته وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هانی زۆرترین كۆمپانیای نه‌وت و وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا بدات، تا له هه‌رێمی كوردستان كار بكه‌ن و سێكته‌ری نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان به به‌هێزی و گه‌شه‌سه‌ندوویی بهێڵنه‌وه.
ده‌قی نامه‌كه‌ی هه‌ردوو سیناتۆر به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌ڕێز وه‌زیر بلینكن.
ئێمه ئه‌و نامه‌یه ده‌نووسین بۆ گوزارشتكردن له نیگه‌رانیمان به‌هۆی به‌رده‌وامی ململانێی ده‌ستووری له نێوان حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر سامانه سروشتییه‌كان و پرسی گه‌شه‌ی ئابووری له عێراق. هه‌روه‌ها هه‌ست به نیگه‌رانی زۆر ده‌كه‌ین، له‌باره‌ی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی باس له ده‌ركردنی حوكم له‌لایه‌ن دادگه‌ی عێراقی له‌م دواییه ده‌كه‌ن. به تایبه‌ت بڕیاری دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی له‌باره‌ی یاسای ژماره‌ی 22ی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان. ئه‌م بڕیاره به تایبه‌تی دژی كۆمپانیاكانی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ركراوه، كه له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش نیگه‌رانین له هێرشه‌كانی ئێران و میلیشیاكانی بۆ سه‌ر ژێرخانی وزه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باكوری عێراق. دوای ئه‌وه‌ی ئێران به ئاشكرا ده‌ستوه‌ردان له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و پرۆسه‌ی سیاسی له ناوخۆی عێراقیش ده‌كات.
داوا ده‌كه‌ین كه به په‌له حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا هاوبه‌شایه‌تی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر ئاستی باڵا بكات، بۆ ڕێگه‌دان و به‌رده‌وامیدان به پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی وزه له هه‌رێمی كوردستانی عێراق، چونكه هه‌رێمی كوردستان هۆكاری جێگری و ئارامی عێراق و گه‌شه و پێشكه‌وتنیه‌تی، ئه‌م هه‌نگاوه‌یش دواجار ده‌بێته پاڵنه‌رێك تا سه‌ربه‌خۆیی وزه له ته‌واوی عێراق بێته كایه‌وه.
بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیاكانی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كاركردن و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێویستییه‌كی هه‌نوكه‌یییه، تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له پڕكردنه‌وه‌ی پێویستییه‌كانی عێراق له ڕووی وزه بكات و چیتر عێراق وزه له ئێران نه‌كڕێ و پشت به تاران نه‌به‌ستێت. له‌و پێناوه‌یشدا دامه‌زراوه‌ی پاره‌داركردن و وه‌به‌رهێنانی ئه‌مه‌ریكا قه‌رزێكی به بڕی 300 ملیۆن دۆلار به كۆمپانیاكانی وزه داوه، كه له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن.
ئێمه زۆر نیگه‌رانین له جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه‌وه به‌سه‌ر به‌شێك له كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا، له ته‌ك ئه‌وه‌یشدا هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ژێرخانی وزه، كه زیان به توانا و گه‌شه‌ی ئابووری ته‌واوی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت. هاوكات بڕیاره‌كه‌ی دادگه و هێرشی هێزه بریكاره‌كانی ئێرانن كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر كه‌شی وه‌به‌رهێنانی بیانی و سه‌ربه‌خۆبوونی كه‌رتی وزه و پڕكردنه‌وه‌ی پێویستییه‌كانی وزه‌ی عێراق له ناوخۆ داده‌نێن، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی قورس و ئاڵۆزی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، دۆخه‌كه وا ده‌رده‌كه‌وێ كه ئێران هه‌ژموونی خۆی له ڕێی دادگه و میلیشیاكانییه‌وه له عێراق بۆ فشارخستنه سه‌ر هه‌رێم كوردستان به‌كارده‌هێنێت. به‌ڵام ئه‌مه هاوكات كۆسپخستنه به‌رده‌م ئه‌و قه‌رزه 300 ملیۆنییه‌ی ئه‌مه‌ریكایه كه بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر به كۆمپانیاكانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی به‌خشیوه، بۆیه ئێمه به تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه زۆر نیگه‌رانین.
ڕێككه‌وتنه‌كانی ئه‌م دواییه له به‌ستنه‌وه‌ی تۆڕی كاره‌بای عێراق به شانشینی عه‌ره‌بی سعوودیه و هه‌نارده‌كردنی كاره‌با له ئوردنه‌وه بۆ عێراق، كه له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بایدن بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاته دی، نیشانه و ئاماژه‌ی پێشوازی لێكراون بۆ فره‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌ی وزه له عێراق، به‌ڵام پێویسته كاری زیاتر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراق بكرێ له به‌رده‌وامی پشتبه‌ستن به وزه‌ی ئێرانی گه‌لی عێراق ڕزگار بكرێت.
داوات لێ ده‌كه‌ین، كه ده‌سبه‌جێ و به په‌له له‌سه‌ر ئاستی باڵا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق له پێوه‌ندیدا بیت، بۆ پاراستنی جێگیری و گه‌شانه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێمی كوردستانی عێراق. هیوا ده‌خوازین كه چاره‌سه‌رێك له‌وباره‌وه ببینین، كه له‌و ڕێگه‌یه‌وه گره‌نتی مانه‌وه و توانای كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا له به‌رده‌وامی ئۆپراسیۆنه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق بكات، به‌جۆرێك كه هاوكۆك بێ له‌گه‌ڵ یاساكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق، له‌گه‌ڵ هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رێكی كرداره‌كی و درێژ مه‌ودا بۆ دواخستنی بڕیاره‌كه‌ی دادگه و ڕێگرتن له فره‌وانبوونی ململانێی ده‌ستووری له نێوان هه‌ردوولا. پێویسته له‌سه‌ر حكوومه‌تی واشنتن سوود له دوا دیداری سه‌رۆك بایدن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كازمی وه‌ربگرێت، بۆ پاراستن و به‌رده‌وامیدانی پێوه‌ندییه‌كان و به‌شداری كارا به ئامانجی پشتیوانیكردنی عێراق له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ.