زۆر خواردنەوەی ئاو لە ئاستی پێویست مەترسیی مردنی دەبێت

:: PM:12:09:18/08/2022 ‌
زۆرجار باس لەوە دەكرێ كە زۆر خواردنەوەی ئاو بۆ جەستە گرنگە و مرۆڤ لە زۆر نەخۆشی دەپارێزێ، تەنانەت پزیشكانیش ئامۆژگاری نەخۆشان دەكەن كە هەرچی پێیان دەكرێ ئاوی زۆر بخۆنەوە بەتایبەتی بۆ تەندروستیی گورچیلەكان، بەڵام بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە، زۆر خواردنەوەی ئاو لە ئاستی پێویست مەترسیی مردنی بۆ مرۆڤ دەبێت.

پێگەی "عەرەبیە" ئەمڕۆ پێنجشەم 18ی ئاب بڵاوی كردووەتەوە، دروستە كە مرۆڤ رۆژانە پێویستیی بەخواردنەوەی ئاوی زۆر هەیە تا لە زۆر نەخۆشی خۆی بپارێزێت، بەڵام بەپێی توێژینەوەیەكی نوێی بەریتانی كە پێگەی ئەلیكترۆنیی Diet & Weight Management بڵاوی كردووەتەوە، زۆر خواردنەوەی ئاو لە ئاستی پێویست مەترسیی مردنی بۆ مرۆڤ دەبێت.

بەپێی توێژینەوەكە ئەگەر زۆر لە پێویست ئاو بخورێتەوە، زیانی رژدی دەبێت و ئەگەرێكی زۆر ئەگەر مرۆڤ تووشی ژەهراویبوون بێت، یان زیانی رژد بە دەمارەكانی مێشكی دەبێت. بۆیە ئەگەر زۆر تەنگەتاو نەبین بۆ خواردنەوەی ئاوی زۆر، رۆژانە هەشت كووپ ئاو بخورێتەوە زۆرباشە.

توێژینەوەكە روونی كردووەتەوە، خواردنەوەی ئاوێكی زۆر لە پێویست، كاریگەریی لەسەر شانەكانی مێشك دەبێت و دەمارەكانی مێشك ئەستوورتر دەكات، ئەو جۆرە پاڵەپەستۆیە لەسەر مێشك، وا دەكات كەسەكە تووشی خەواڵوویی و سەرئێشە بێت، لەوكاتەیشدا ئەگەرێكی زۆر هەیە تووشی پاڵەپەستۆی خوێن بێت و لێدانی دڵیش خاو ببێتەوە.

زیاتر ئاماژەی داوە، تووشبوون بە پاڵەپەستۆی خوێن بەهۆی زۆر خواردنەوەی ئاوەوە، وا دەكات مادەی سۆدیۆم لە جەستە كەم بكات كە ئەوەیان زۆر مەترسیدارە، چونكە ئەگەرێكی زۆر هەیە مرۆڤ تووشی بوورانەوەی درێژ و رەنگە دواتر مردنی لێ بكەوێتەوە.



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د