ئه‌و دۆزینه‌وه زانستییه سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی كه وێنه‌كانی یه‌كه‌م ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه ده‌رده‌خه‌ن ناوه‌ستن، دواینیان دۆزینه‌وه‌ی ماسییه‌ك بوو له‌لایه‌ن زانایان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 136 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته و بۆ یه‌كه‌مجار له ویلایه‌تی جۆرجیا ده‌ركه‌وتووه.
50 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ناو چووه
به‌پێی ڕۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی، ئه‌م جۆره ماسییه پێی ده‌گوترێت "ستورجۆن"، ئه‌و زانایانه‌ی كه به‌دواداچوون بۆ سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌كردنی زینده‌وه‌ره ده‌ریاییه‌كان ده‌كه‌ن له ئه‌مه‌ریكا، تێبینییان كردووه كه سێ له‌و ماسییانه كه مێیهكانیان سواری هێلكه‌كانیان ده‌بن له ده‌ریاچه‌كه‌دا، دواتر ئه‌و ماسییانه دروست ده‌كات كه سه‌ربه سه‌رده‌می بهردبووهكانه و له‌وانه‌یه جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه بۆ زاوزێ، له دیارده‌یه‌كی ده‌گمه‌ندا، به‌تایبه‌ت كه 50 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ناو چووه.
مارتن جه‌ی هامیل یاریده‌ده‌ری مامۆستا له كۆلێژی دارستان و سامانه سروشتییه‌كانی وارنێل له زانكۆی
جۆرجیا گوتی، به‌شی سامانه سروشتییه‌كانی ویلایه‌ته‌كه كه له ساڵی 2002 ده‌ستی پێ كردووه، چاودێریكردن و به‌دواداچوونی ده‌ركه‌وتنی ئه‌م ماسییه له ڕووباره‌كانی ئێسته، به‌تایبه‌ت كه پێویستی به 25 ساڵ بۆ گه‌شه‌كردن و پێگه‌یشتنی سێكسی هه‌یه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات بتوانێ جووت بێت و گه‌شه بكات.
به‌پێی تۆماره‌كان له ویلایه‌ته‌كه‌دا، ئه‌م جۆره ماسییه لووتێكی درێژی هاوشێوه‌ی نووكی باڵنده‌ی كونكه‌ره هه‌یه، ماوه‌ی 136 ملیۆن ساڵ به‌رله ئێسته هه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆی پیسبوون و له‌ناوچوونی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و به‌رده‌وامی ڕاوكردنی هێلكه‌كانی به‌هۆی زیاده‌ڕۆییه‌وه و قازانجه‌كانی له فرۆشتنی له بازاڕه‌كاندا، ماسییه‌كان به ته‌واوی نه‌مان، ئه‌مه‌یش وایكرد بیر بكرێته‌وه دوای 30 ساڵ ده‌ست به پڕۆژه‌یه‌ك بكه‌ن بۆ ژیانه‌وه‌ی ئه‌و ماسییانه.
به‌ته‌مه‌نترین ماسی سترجۆن له جۆرجیا ته‌مه‌نی 152 ساڵ بووه و له ڕووباری كۆسادا ده‌بینرێت، به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌زگای ماسی و گیانله‌به‌ره كێوییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ته‌نیا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڵاو ده‌بێته‌وه، له 18 ویلایه‌تی كه‌نه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه كه ئه‌وه‌ش ته‌نیا له پێنج ناوچه‌ی كه‌نه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه.