لە یارییەکی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئاتلێتیکۆ توکومان و پاراکاس سێنتڕاڵ لە خولی نایابی ئەرجەنتین، ماتیۆ کۆرۆنیل یاریزانی ئەرجەنتینی لە دووری 77 مەترەوە گۆڵێکی جیهانی تۆمارکرد، به‌مه‌ش ئێسته ركابه‌ره بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی پوشكاش بۆ جوانترین گۆڵ.
گۆڵه‌كه لە خولەکی سێیەمی كاتی زیادكراوی به‌فیڕۆچوو تۆمار كرا، كاتێك تۆپەکە لە بەرگریی ئاتلێتیکۆ توکومانەوە هەڵگەڕایەوە، بۆ ئەوەی لەبەردەم کۆرۆنێلدا جێگیر بێت، ئەویش بۆ خۆی ئامادەی کرد و دواتر لە دوورەوە لێیدا، گۆڵپارێزی تیپی به‌رانبه‌ریش هاتبووه نزیكی ناوه‌ڕاستی یاریگه، بۆیه تۆپه‌كه به شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش و ورد چووه ناو گۆڵه‌وه.
ئه‌كاونتی فەرمیی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی تۆپی پێی "فیفا" ڤیدیۆیەکی ئەم گۆڵە سەرسوڕهێنەرەی بڵاوکردەوە، پرسیاری ئەوەی کرد کە ئایا شایەنی کێبڕکێکردنە بۆ خەڵاتی "پوشکاش" کە ساڵانە بە خاوەنی جوانترین گۆڵ دەدرێت.
جێی ئاماژه‌یه یارییه‌كه‌ش به سه‌ركه‌وتنی ئاتلێتیکۆ توکومان به 4-0 گۆڵ كۆتایی هات.