له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ "وشه"، ئه‌بوبه‌كر كاروانی نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری كورد، باسی دۆخی ئێسته‌ی عێراق و به‌شداریی كورد له پرۆسه‌ی سیاسیی داهاتووی عێراق ده‌كات و دووپاتی ده‌كاته‌وه، به یه‌كده‌نگی ده‌توانن بگه‌نه ئامانج.
•دۆخی عێراق چۆن ده‌بینن و ئاینده‌ی ململانێ و ئاڵۆزییه‌كان عێراق به‌ره‌و كوێ ده‌بات؟
ئه‌مه زاده‌ی ئه‌و جیاوازی و گرژییانه‌یه كه له مێژوودا له عێراق و له نێوان پێكهاته و لایه‌نه‌كان هه‌بوون، به‌تایبه‌ت لایه‌نه شیعه‌كان، ئه‌مه‌یش عێراقی خستووه‌ته به‌رده‌م چاره‌نووسێكی نادیار كه هیچ كه‌س نازانێ دۆخه‌كه به‌كوێ ده‌گات.
•بۆچی هه‌موو جارێك پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق په‌كی ده‌كه‌وێت، وه‌ك هاوشێوه‌ی ئێسته كێشه دروست ده‌بێت؟
عێراق به ده‌ست كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی و قووڵه‌وه گرفتاره، ده‌ستوور وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ناكرێت و پێشێل ده‌كرێت، هێزه سیاسییه‌كان گرووپ و هێزی چه‌كداری خۆیان هه‌یه، ده‌ستوه‌ردان له داوده‌زگای حكوومه‌ت ده‌كرێت و بێلایه‌ن نییه، گه‌نده‌ڵی و ده‌ستوه‌ردانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی له كاروباری عێراقدا هه‌یه، هه‌موو ئه‌م هۆكارانه وایكردووه كه سیاسه‌ت و ته‌واوی پرسه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی عێراق و خاكی عێراق نه‌چێته پێش و نه‌چێته سه‌ر سكه‌ی خۆی، كۆمه‌ڵێك كه‌س و لایه‌ن خێروبێریان به‌ش كردووه و هه‌ركه‌س بۆ خۆی سیاسه‌تی چه‌وتی خۆیان ئاراسته ده‌كه‌ن.
•بۆچوونتان له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی سه‌در و په‌یامه‌كانی چییه؟
سه‌در پێی وایه چیتر ئه‌م سیستمه له عێراق ناتوانێ خزمه‌ت به خه‌ڵك و خاكی عێراق بكات و چیتر گه‌مه‌ی سیاسه‌ت و دیموكراسییه‌ت له چوارچێوه‌ی ئه‌م سیستمه گاڵته‌جاڕییه، له ژێر ئه‌م سیستم و ناوه‌دا ڕه‌وایی ده‌درێت به گه‌نده‌ڵی و نادادی و خراپه‌كاری و چیتر ئه‌مه قبووڵ كرا‌و نییه لای سه‌در، ده‌یه‌وێ ئه‌مه به‌ته‌واوی مانا كۆتایی بێت و سه‌رله‌نوێ به سیستمێكی تر و ئاراسته‌یه‌كی تری حوكمڕانی و سیاسه‌ت بكرێت له عێراق.
•لایه‌نه كوردییه‌كان چۆن بچنه ناو پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و چۆن بگه‌نه ته‌بایی و یه‌كڕیزیی؟
زۆر ئاسان و ساده‌یه، ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای گه‌ل و نیشتمان ڕه‌چاو بكه‌ن و له كاره یه‌كه‌مه‌كانیان بێت، ئیتر سه‌رفراز و سه‌ركه‌وتوو ده‌بن، ده‌بێت واز له به‌رژه‌وه‌ندیخوازی و شكاندنی یه‌كتر و تۆمه‌تباركردنی یه‌كتر و خۆخۆریی بێنن، به هه‌موو وزه‌یه‌كیانه‌وه كار بۆ برایه‌تی و یه‌كڕیزیی و كۆده‌نگی بكه‌ن، نه‌ك ته‌نیا له عێراق، به‌ڵكو له كوردستانیش.
•كێ ده‌توانێ یه‌كڕیزیی له نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان دروست بكات؟
بێگومان به پله‌ی یه‌كه‌م مه‌سعوود بارزانی له‌ناو كورددا ده‌توانێ ته‌بایی و یه‌كڕیزیی به‌رپا بكات، دوای ئه‌وه سه‌ركرده و كه‌سی یه‌كه‌می حزب و لایه‌نه‌كان ئه‌م ئه‌ركه‌یان له ئه‌ستۆدایه، تا ئێسته‌ش كه نه‌كراوه، بێگومان هه‌موو ئه‌مانه كه‌مته‌رخه‌م بوون له نه‌بوونی یه‌كده‌نگی و ته‌بایی كورد.