كه‌ریم بنزێما ئەستێرەی یانه‌ی ریال مەدرید له دوای یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دیار نەما.
بێنزیما دوای یارییەکەی ریال مەدرید لەگەڵ ریاڵ بێتیس، كه شه‌وی رابردوو به سه‌ركه‌وتنی ریال مه‌درید به 2-1 گۆڵ كۆتایی هات، ئەکاونتەکانی لە "توویتەر، فەیسبووک و ئینستاگرام" لەکارخست.
له یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوودا، بنزێما نەیتوانی هیچ گۆڵێک تۆمار بکات، به‌ڵكو ڤینیسیۆس جونیۆر و رۆدریگۆ گۆس تۆماریان کرد.
تا ئێسته هۆكاری دیارنه‌مانی ئه‌كاونته‌كانی كه‌ریم بنزێما له سۆشیال میدیا دیار نییه، خۆیشی هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه.