ئه‌فسه‌رێكی دژه تیرۆر له گه‌رمیان، له كارمه‌ندێكی ئاسایش ده‌دات و ئاسایشی گه‌رمیانیش سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌فسه‌ره تۆمار نه‌كردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م چواری ئهیلوول/سێپتێمبه‌ر، هه‌ڤاڵ ڕه‌شید به‌رپرسی به‌شی بازگه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان به رادیۆی دەنگی رای گه‌یاندووه، له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی دژه تیرۆره‌وه له بازگه‌ی بانی خێلان، له كارمه‌ندێكیان دراوه.
زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن گۆران بارزان پێشتر به‌رپرسی نووسینگه‌ی گه‌رمیانی ده‌زگای زانیاری بووه
زیاتر گوتی، "چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌رمیانین، چونكه تا ئێسته سكاڵامان تۆمار نه‌كردوه".
"ئه‌فسه‌ری دژه تیرۆر (گۆران بارزان) له سلێمانییه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كه‌لار و كارمه‌ندێكمان له بازگه‌ی بانی خێڵان كه له ئه‌ركدا بووه، نه‌یناسیوه‌ته‌وه و پرسیاری لێ كردووه، ئیتر گرژییه‌ك دروست بووه له نێوانیاندا و ئه‌فسه‌ره‌كه و پاسه‌وانه‌كانی دابه‌زیون و له كارمه‌نده‌كه‌ی ئێمه‌یان داوه". به‌رپرسه‌كه وای گوت.
زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن گۆران بارزان پێشتر به‌رپرسی نووسینگه‌ی گه‌رمیانی ده‌زگای زانیاری بووه.