بەرهەم ساڵح لە چوونی بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان لادرا

:: PM:12:02:06/09/2022 ‌
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە جێی بەرهەم ساڵح، ئەركێك وەردەگرێت و هۆكارەكەشی بۆ چەند گۆڕانكارییەكی تایبەت بە وزە و ئابووری دنیایە.

ئەمڕۆ سێشەم شەشی ئەیلوول، میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە، بڕیارە بەمزووانە بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، مستەفا كازمی سەردانی ئەمەریكا بكات، ئەوە لە كاتێكدایە بەگوێرەی پرۆتۆكۆل، سەرۆك كۆمار ئەم سەردانانە دەكات.

لەبارەی چوونی كازمی لە شوێنی بەرهەم ساڵح، سەرچاوەیەك بەمیدیای عێراقی گوتووە، بەهۆی دۆخی وزە و ئابووری جیهانی كە تووشی شێواوی بووە، وا پێویست زانراوە كازمی سەردانەكە بكات، بڕیاریشە چەندان دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتان ساز بكات.

جێی باسە تا ئێستە بەشێوەیەكی فەرمی سەرۆكایەتییەكانی عێراق، هیچیان لەسەر سەردانەكە و ئاڵوگۆڕی نوێنەرایەتی دەوڵەتی عێراق نەگوتووە بۆ بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان.



وشە - رامیار جەواد