یه‌كێك له گرنگترین به‌شه‌كانی ئۆتۆمبێل كه هه‌میشه پێویسته چاوت له‌سه‌ری بێت، تایه‌كانیه‌تی، چونكه هه‌بوونی بچووكترین كێشه یان كه‌موكوڕی له تایه‌كاندا، كاره‌ساتی به‌دواوه‌یه.
ئاسۆ ره‌مه‌زان بازرگانی تایه، بۆ "وشه" چه‌ند ڕێنوێنییه‌ك ده‌خاته روو كه له‌كاتی تایه‌كڕیندا پێویسته ڕه‌چاو بكرێن و ده‌ڵێ، پێش هه‌موو كارێك پێویسته بزانیت له كوێ و له كێ تایه‌كان ده‌كڕیت، دواتر كوالێتی رۆڵ ده‌گێڕێت، بۆیه گرنگ ئه‌وه‌یه بزانیت كامیان كوالێتی له هه‌مووی باشتره.
هەمیشە تایە لای کەسی شارەزا و متمانە پێکراو بکڕن
ئه‌وه‌یشی گوت، له دنیادا زۆر ماركه و براندمان هه‌یه له تایه و ویل، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه‌یان جیاوازن له‌ڕووی باشی و ئاستی به‌رگه‌رتنیانه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌توانی له ئاستی "نزم تا باشترین" به‌گوێره‌ی جۆری ماركه‌كان جیا بكه‌ینه‌وه، به‌تایبه‌ت ماركه‌ی "برجستۆنی ژاپۆنی" باشترین جۆری تایه به‌رهه‌م ده‌هێنێت له هه‌موو دنیادا، له‌لایه‌ن زۆربه‌ی وڵاته‌وه ددان به باشی ئه‌و جۆره تایانه داناوه.
''به دڵنیاییه‌وه هه‌موو جۆره تایه‌یه‌ك له‌ڕووی "قه‌باره و باشی و به‌رگه‌گرتن"ه‌وه، وه‌ك یه‌ك باش نین، وه‌ك گوتمان له ئاستی نزمه‌وه بۆ باشترین ئه‌گه‌ر ڕێكبخرێن، ئه‌وا ڕێژه‌ی ئه‌و به‌رگه‌گرتنه و باشییه زیاد ده‌كات، به‌ڵام قه‌باره به‌گوێره‌ی ئۆتۆمبێل ده‌گۆڕێ، ئۆتۆمبێلی بچووك تایه‌كه‌ی بچووكه، ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رز ''SUV'' تایه‌كه‌ی گه‌وره‌تره، به‌م شێوه‌یه تا ده‌گه‌ینه بارهه‌ڵگر و تا دوایی، بۆیه ده‌توانین به‌گوێره‌ی قه‌باره ئاستی باشیان دیاری بكه‌ین". ئاسۆ وای گوت.
هۆشداری ده‌دات كه له‌لای كه‌سانی شاره‌زا و متمانه‌پێكراو تایه‌ی ئۆتۆمبێل بكڕن، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسیتان له‌سه‌ر نه‌بێ، چونكه هیچ به‌شێك وه‌ك تایه نییه بۆ سه‌لامه‌تی لێخوڕین، تا كوالێتی باشتر بێ ئاستی سه‌لامه‌تی زیاتره.