دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ دوێنێ له ئیڤێنتێكدا ئایفۆن 14ی نمایش كرد، بڕیاری دا له 16ی ئه‌م مانگه بیخاته بازاڕه‌وه و نرخه‌كانیشی له 799 دۆلاره‌وه به‌گوێره‌ی مۆبایل بۆ 1099 دۆلار دیاری كراوه.
''وشه" پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌ند بریكارێكی ئه‌پڵ كرد له هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی كات و نرخی ئایفۆن 14 بزانێت، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ی ده‌خرێته بازاڕه‌كانی هه‌رێمه‌وه، به‌فه‌رمی وه‌ڵامێكیان نه‌دایه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاته‌كه‌ی درێژ بكرێته‌وه تا مانگی ئۆكتۆبه‌ر درێژ ده‌كرێته‌وه، واته تا ئه‌وكات ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
نرخی ئایفۆن 14 لە کوردستان چەند دەبێ؟
له‌باره‌ی نرخه‌كه‌یشی كه چه‌ندی ده‌چێته سه‌ر له هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامێكی دروستیان پێ نه‌داین و وه‌ك خۆدزینه‌وه‌یه‌ك له پرسیاره‌كه وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه. بۆیه تا ئێسته نازانین چه‌ند ده‌چێته سه‌ر ئایفۆنه تازه‌كه.
خۆی ئه‌پڵ نرخی ئایفۆنه‌كانی به‌مشێوه‌یه داناوه بۆ ئه‌مه‌ریكا، ئایفۆن 14 به 799 دۆلاره، ئایفۆن 14 پله‌س به 899 دۆلاره، ئایفۆن 14 پرۆ به 999 دۆلاره و ئایفۆن 14 پرۆ ماكسیش به 1099 دۆلاره.