رۆژنامەی "ئارا"ی کەتەلۆنی بڵاوی کردەوە، جێرارد پیکێی بەرگریکاری بارسێلۆنا، شه‌ڕ به یانه‌كه‌ی ده‌فرۆشێت، دوای ئه‌وه‌ی یانه‌كه ره‌تی كرده‌وه به‌شێك له ستۆدیۆیه‌كانی پێ بفرۆشێت.
سه‌رچاوه‌كه بڵاوی كرده‌وه، پێكێ ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه به‌شێك له ستۆدیۆیه‌كانی یانه‌ی بكڕێته‌وه، ئینجا مه‌رجی ئه‌وه قبوڵ ده‌كات مووچه‌كه‌ی له یانه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه.
بارسێلۆنا هاوینی ئه‌مساڵ پێویستی بە فرۆشتنی چەند به‌شێكی یانه‌كه‌ی هه‌بوو، به تایبه‌تی به‌شێكی ستۆدیۆیه‌كانی، بۆ ئەوەی یارمەتی تۆماركردنی گرێبەستی نوێ بدات، لەوانە "ستۆدیۆی بارسا" كە 49%ی فرۆشراون.
رۆژنامەکە بڵاوی کردووەتەوە: "جیرارد پیکێ داوای لە سەرۆک خوان لاپۆرتا کردووە رێژەیەک لە "ستۆدیۆی بارسش" بکڕێت لە بەرانبەردا رازیی ده‌بێت مووچه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه، بەڵام لاپۆرتا پێی وابوو ئه‌مه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یانه‌كه‌ی ناكۆكه، بۆیه ره‌تی كردووه‌ته‌وه، به تایبه‌تی كه پێكێ هێشته یاریزانی یانه‌كه‌یه.
بارسێلۆنا بڕێکی زۆر پارەی پیكێ قەرزاره، ئه‌مه‌ش به هۆی دواخستنی مووچەکانی لە دوو وەرزی ڕابردوودا بۆ یارمەتیدانی یانەکە لە قەیرانی دارایی، کە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوه دووچاری بوون.
سه‌رچاوه‌كه باسی ئه‌وه‌ی كردووه، پیکێ بێدەنگ بووە لە رەتکردنەوەکە، چونکە لە پشت پەردەوە کار بۆ ئەوە ده‌كات، باشترین گرێبەست لە یانەکە وەربگرێت.
له لای خۆیه‌وه یانه‌ی بارسێلۆنا لە رێگەی بەیاننامەیەکی فەرمییەوە وەڵامی دایەوە و گوتی: یانەی بارسێلۆنا بە تووندی رەتی دەکاتەوە سەرۆک خوان لاپۆرتا هیچ ئۆفەرێکی لە یاریزانی تیپەکە جێرارد پیکێ یان کۆمپانیاکەی وەرگرتبێت بۆ بەدەستهێنانی بەشێک لە ستۆدیۆکانی بارسا. یانەکە دڵگرانه لە بڵاوبوونه‌وه‌ی زانیاریی هەڵە، کە کاریگەری نەرێنی لەسەر كه‌سایه‌تی و وێنەی وەرزشوانانی یانه‌كه هه‌بێت.
پیکێ لە قۆناغێکی ئاڵۆزدا دەژی، دوای ئەوەی وه‌رزی رابردوو به ئاستێكی لاواز ده‌ركه‌وت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له شاكیرای گۆرانیبێژی بەناوبانگی کۆڵۆمبی و هاوژینی جیابووه‌وه، كه ئه‌مه‌ش فشاری زیاتری لەسەر ژیانی تایبەتی و وه‌رزشیی یاریزانه‌كه دروست كردووه.