شوێنگرەوەی كۆندۆم دۆزرایەوە

:: PM:07:40:13/09/2022 ‌

كێشەی وەچەخستنەوە لە دەرەوەی ویست و پلانی هاوسەران یەكێكە لە كێشە گەورەكان، چونكە ئامرازەكان یان مسۆگەر نین یان چێژی سێكس كەم دەكەنەوە و ژیانی ژنیش دەخەنە مەترسییەوە، یەكێك لەو ئامرازانە، كە هاوكات پیاو و ژنیش لە نەخۆشییە سێكسییەكان دەپارێزێت، بەكارهێنانی كۆندۆمە، كە بەم دواییە شوێنگرەوەی بۆ پەیدا بووە.

توێژینەوەیەكی فڕەنسی باسی داهێنانی شۆرتێكی پیاوانە دەكات كە توانای كەمكردنەوەی ژمارەی سپێرمی پیاوی هەیە، بەوشێوەیە لەكاتی بەكارهێنانی بۆ 15 سەعاتی رۆژانە، رێگری لە دووگیانی ژن بەهۆی سپێرمی ئەو كەسە دەكات، توێژینەوەكە دەڵێت، پیاوان بەو دۆزینەوە خۆشحاڵن، چونكە وا دەكات ئەو شۆرتە لە بری كۆندۆم بەكاربێنن.
27%ی پیاوان بە بەكارهێنانی ژیانێكی سێكسی باشتریان هەبووە
شۆرتەكە بە زمانی فڕەنسی ناوی "boulocho"یە، میكانیزمی كاركردنی بریتییە لە بەرزكردنەوەی گونەكان و نزیككردنەوەیان لە لەش، بەو شێوەیە پلەی گەرمیان تا دوو پلەی سەتی بەرز دەبێتەوە و بەوەیش ژمارەی سپێرمەكان كەم دەبێتەوە، ئەگەر بۆ ماوەی 15 سەعات لە رۆژێك بەكار بێت، كاریگەری زیاتر دەبێت.

توێژینەوەكە كە 72 پیاوی گرتەوە، ئەوان رێنوێنی بەكارهێنانی ئەو شۆرتە دەكەن، چونكە ئامرازێكی سروشتییە لە ئامرازەكانی نەهێشتنی دووگیانبوون و ژنانی لە لەكارهێنانی حەبی دژە دووگیانی رزگار كرد.

وەك لە توێژینەوەكەدا هاتووە، لەو كاتەی 51 لە هاوسەرانی ئەو شۆرتەیان بەكار هێناوە دووگیانبوونی ژنەكانیان رووی نەداوە، دەركەوت كە 27%ی پیاوان بە بەكارهێنانی ژیانێكی سێكسی باشتریان هەبووە، بەڵام 56%یان بەدەست نارەحەتی و ورووژان و ئارەقەكردن ناڵاندوویانە. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل