سەرۆكی ئۆكراینا تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبێت

:: AM:09:00:15/09/2022 ‌
سەرۆكی ئۆكراینا بەهۆی ئەو جەنگەی رووبەڕووی وڵاتەكەی لەلایەن رووسیاوە بووە، بەردەوام لە چالاكی و هاتوچۆدایە، نووسینگەی سەرۆكایەتیی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ بڵاوی كردووەتەوە، سەرۆك تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە، بەڵام دۆخی باش و جێگیرە.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ پێنجشەم 15ی ئەیلوول بڵاوی كردووەتەوە، نووسینگەی سەرۆكایەتیی ئۆكراینا لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردووەتەوە، سەرۆكی ئۆكراین ڤۆڵۆدمێر زیلینسكی لەناو پایەتەخت كیێڤ تووشی رووداوێكی هاتوچۆ بووە، بەڵام مەترسیی لەسەر نییە و دۆخی جێگیرە.

بەپێی بەیاننامەكەی نووسینگەی سەرۆكایەتی كە لەسەر زاری گوتەبێژەكەی بڵاوی كردووەتەوە، لەناو كیێڤدا ئۆتۆمبێلێك خۆی كێشاوە بە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی سەرۆك، بەڵام لە رووداوەكەدا زیانی گیانی نەبووە.

زیاتر روونی كردووەتەوە، دوای رووداوەكە ئەمبۆڵانسەكان گەیشتوونەتە شوێنەكە و ئەو ئۆتۆمبێلەی خۆی بە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی سەرۆك كێشاوە، گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام سەرۆك خۆی مەترسیی لەسەر نییە.

بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەش داوە كە پزیشكان پشكنینیان بۆ زیلینسكی كردووە، دەركەوتووە دۆخی باشە، ئەوەی لەو رووداوەكە زیانی بەركەوتووە، تەنیا برینداریی شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەیە، جیا لە زیانی مادی. هاوكات لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكرێت.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د