ئێرفلۆ سێنسه‌ر به‌شێكی سه‌ره‌كییه بۆ دیاریكردنی بڕی سووته‌مه‌نی و هه‌وا كه ده‌چێته ژووری سووتان، ئه‌م سێنسه‌ره بڕ و چڕی ئه‌و هه‌وایه ده‌خوێنێته‌وه كه ده‌چێته ناو سلنده‌ر "ژووری سووتان"، پاشان به‌شێوه‌ی سیگناڵ ده‌ینێرێت بۆ عه‌قڵی ئۆتۆمبێل، ئه‌م سیگناڵه ده‌گۆڕێت به‌پێی ڕێژه‌ی ئه‌و هه‌وایه‌ی كه له ڕێڕه‌وی هه‌واكه‌وه دێته ژووره‌وه بۆ سلنده‌ر.
له‌باره‌ی ئێرفلۆ سێنسه‌ره‌وه، هانا ئیسماعیل شاره‌زای بواری میكانیكی و كاره‌بایی ئۆتۆمبێل، بۆ "وشه" گوتی، ئێرفلۆ به‌گشتی دوو جۆرن ئه‌وانیش بریتین له:
یه‌كه‌م: MAP'' Manifold Absolute Pressuer''.
دووه‌م: MAF'' Mass Air Flow''.
به خاڵ ئاماژه‌ی به‌و كێشانه كرد كه تووشی ئێرفلۆ سێنسه‌ر ده‌بن:
یه‌كه‌م: له كاتی سلۆری هه‌ست به بۆنی به‌نزین ده‌كه‌یت، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕێكی زیاتر له به‌نزین له رێی نۆزڵه‌وه ده‌كرێته ژووری سووتانه‌وه.
دووه‌م: له‌كاتی سلۆری به‌نزین زۆر خه‌رج ده‌كات و له كاتی پاڵه‌په‌ستۆكردن، بزوێنه‌ر هێزی نییه و به‌نزین كه‌متر خه‌رج ده‌بێ.
سێیه‌م: له‌رزینی بزوێنه‌ر له سلۆری.
چواره‌م: داگیرسانی گڵۆپی بزوێنه‌ر "Check engine".
پێنجه‌م: بۆنی غازی خنكێنه‌ری ده‌بێت.
شه‌شه‌م: دووكه‌ڵی ڕه‌ش ده‌كات.
به هه‌مانشێوه شێوازی چاره‌سه‌ركردنیشی به خاڵ خسته‌ڕوو:
یه‌كه‌م: ده‌توانرێت له‌ڕێی پاككه‌ره‌وه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی پاك بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ باری ئاسایی خۆی.
دووه‌م: پێویسته سه‌یری ڕێڕه‌وی هه‌وا بكرێت، بزانرێت هیچ لێچوونێك هه‌یه یان نا، ئه‌گه‌ر هه‌بوو ئه‌و لێچوونه بگیرێت.
سێیه‌م: له‌ڕێی ئامێری پشكنین كۆمپیوته‌ره‌وه كێشه‌كه دیاری ده‌كرێت، له‌پاش ئه‌م كردارانه ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت ئێرفلۆكه خراپ بووه، ئه‌وا ده‌بێ بگۆڕێت.