له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا، كتێبی (ڕه‌خنه‌ی ده‌روونشیكاری له ده‌قی "كاك"ی عه‌بدوڵا په‌شێودا) كه توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمییه، چاپ كرا.
له دوو به‌شدا كه تیۆری و پراكتیكین، پێكهاتووه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 15ی ئهیلوول، نووسه‌ری كتێبه‌كه ژیڤان به‌كر به "وشه"ی گوت، "ئه‌م كتێبه، كۆڵینه‌وه‌یه‌كی كورته كه له‌باره‌ی یه‌ك ده‌قی دهدێڕی شاعیر (عه‌بدوڵا په‌شێو) نووسراوه. كتێبه‌كه به تیراژی هه‌زار دانه، له چاپخانه‌ی سارای شاری سلێمانی چاپ كراوه."
زیاتر گوتی، "ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه بریتییه له ناساندنی كۆمه‌ڵێك چه‌مكی وه‌ك ڕه‌خنه، ڕه‌خنه‌گر و ڕه‌خنه‌ی ده‌روونشیكاری. هاوكات ده‌قه شیعرییه‌كه‌م به مێتۆدی ده‌روونشیكاریی سیگمۆند فڕۆید خوێندووه‌ته‌وه."
ڕوونی كرده‌وه، "ڕۆژی شه‌موو 17ی ئهیلوول، ڕێوڕه‌سمی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه له یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد - لقی هه‌ولێر، سه‌عات پێنجی ئێواره به‌ڕێوه ده‌چێت."
شایانی باسه ئه‌م كۆڵینهوهیه، له‌باره‌ی ده‌قێكی (عه‌بدوڵا په‌شێو)ی شاعیره، كار به مێتۆدی ڕه‌خنه‌ی ده‌روونشیكاری له‌سه‌ر ده‌قی "كاك"دا كراوه. له دوو به‌شدا كه تیۆری و پراكتیكین، پێكهاتووه.
به‌شی یه‌كه‌م: چوار ته‌وه‌ره‌یه، ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌م: ناساندن، گیروگرفت و ڕێبازی كۆڵینهوهكه خراوه‌ته ڕوو. ته‌وه‌ره‌ی دووه‌م: چه‌مك و پێناسه‌ی (ده‌روونناسی، ڕه‌خنه، ڕه‌خنه‌گر، ڕه‌خنه‌ی ده‌روونشیكاری)مان كردوون. چه‌مكی ڕه‌خنه، چه‌مك و زاراوه‌ی ده‌روونناسی شی كراونه‌ته‌وه. ته‌وه‌ره‌ی سێیه‌م: كورته‌یه‌ك له باره‌ی ڕابه‌رانی ڕه‌خنه‌ی ده‌روونشیكاری و ته‌وه‌ری چواره‌میش (ڕاڤه‌كردنی چه‌مكه ده‌روونشیكارییه‌كان لای فڕۆید) خراوه‌ته به‌رباس.
به‌شی دووه‌م: دوو ته‌وه‌ره‌یه، ڕه‌خنه‌ی ده‌روونشیكاری له ده‌قی (كاك)ی عه‌بدوڵا په‌شێودا هاتووه‌ته جێبه‌جێكردن. ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌م: جۆره‌كانی چه‌مكی شیعری په‌شێو له ڕه‌خنه‌ی ده‌روونشیكاریدا به چه‌ند جۆرێك، ئه‌وانیش: (زمانی شیعره‌كانی، نوستالجیا، ژن "ئافره‌ت"، فه‌لسه‌فه‌ی مردن)ن، باس كراون. ته‌وه‌ره‌ی دووه‌م: چه‌مكه‌كانی ڕه‌خنه‌ی ده‌روونشیكاری (له ده‌قی "كاك"ی عه‌بدوڵا په‌شێودا) به "ئاستی ئاگایی "هه‌ست" (Conscious)، ئاستی پێش ئاگایی (Preconscious)، ئاستی نائاگایی "نه‌ست" (Unconscious)، خه‌ون (Dream)، كه‌سایه‌تی Personal، تابۆ (Taboo)، گرێی ئۆدیب (Oedipus complexe)، عیشق (Adoring) لێك دراونه‌ته‌وه. دواجار ئه‌نجامی كۆڵینهوهكه ڕاگه‌یه‌نراوه و سه‌رچاوه‌كان خراونه‌ته ڕوو.
عه‌بدوڵا په‌شێو شاعیرێكی به‌ناوبانگی كورده. له ساڵی 1946 له گه‌ڕه‌كی بێركۆتی شاری هه‌ولێر له دایك بووه. له 1970 له دامه‌زراندنی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد له به‌غدا به‌شداری كردووه. له 1973 ڕۆیشت بۆ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و له ساڵی 1979دا ماسته‌ری وه‌رگێڕانی ڕووسی و ئینگلیزیی له زانكۆی Maurice Thorez له مۆسكۆ وه‌رگرت، ساڵی 1984 دكتۆرای ئه‌ده‌بیاتی هێنا كه تێزه‌كه‌ی له‌سه‌ر شاعیر و نووسه‌ری كورد پیره‌مێرد بووه، ساڵه‌كانی 1985 تا 1990 له زانكۆی ئه‌لفاتیح له لیبیا مامۆستا بوو. په‌شێو له 1995 ه‌وه دانیشتووی فینله‌ندایه.