دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی تاران ته‌رمی ژینا "مه‌هسا" ئه‌مینی، له تارانه‌وه به فڕۆكه گه‌یه‌نرایه ته‌ورێز و له‌وێوه به ئۆتۆمبێل گه‌یه‌نرایه سه‌قز بۆ ئه‌وه‌ی به‌خاك بسپێردرێت.
رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی ئه‌مینی ده‌ستی پێ كردووه و به‌گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، به هه‌زاران كه‌س له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌شدارن.
ته‌رمه‌كه به‌ره‌به‌یان گه‌یشته سه‌قز و به‌ره‌و گۆڕستانی ئایچی به‌ڕێ كه‌وت، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی ئه‌مینی رێ‌یان به پۆلیس نه‌دا ته‌رمه‌كه دابه‌زێنن و داوایان كرد رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی چه‌ند سه‌عاتێك دوا بكه‌وێت.
به‌هۆی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دانی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب، مێشكی له‌كار كه‌وتبوو
كچه سه‌قزییه‌كه ته‌مه‌نی 22 ساڵ بوو و به‌هۆی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دانی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب، مێشكی له‌كار كه‌وتبوو و شه‌وی رابردوو گیانی له ده‌ست دا.
ژینا ئه‌مینی‌بۆ سه‌ردانكردنی خزمه‌كانی له تاران، هه‌فته‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ی كردبوو. ده‌گوترێ ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌م 13ی ئه‌یلوول له نزیك وێستگه‌ی مێترۆی تاران، له‌لایه‌ن پۆلیسی ئادابه‌وه گیرا له كاتێكدا براكه‌ی خۆی له‌گه‌ڵیدا بوو.
ئه‌وكات براكه‌ی هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی خوشكه‌كه‌ی له پۆلیس ده‌پرسێت و ئه‌وانیش له وه‌ڵامدا پێی ده‌ڵێن، بۆ چه‌ند سه‌عاتێك ده‌ستبه‌سه‌ری ده‌كه‌ن و هه‌ندێك رێنوێنی ده‌كه‌ن، چونكه پێشێلی رێسا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كردووه. ئه‌وان كچه‌كه ده‌به‌نه بنكه‌ی پۆلیس له شه‌قامی وه‌زیران بۆ سه‌عاتێك ده‌یهێڵنه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه چه‌ند كه‌سێكی تریش گیراون و به ئۆتۆمبێل بۆ بنكه‌ی پۆلیس گواستراونه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵ كچه‌كه گیراوه بۆ میدیاكان ئاشكرای كردووه، تا گه‌یشتوونه‌ته بنكه‌ی پۆلیس لێیان دراوه و زۆر به توندی ئه‌شكه‌نجه دراون.
كیاره‌ش ئه‌مینی برای ژینا گوتبووی، "كاتێك گه‌یشتمه پێش بنكه‌ی پۆلیس، خه‌ڵكێك له به‌رده‌م بنكه‌كه وه‌ستابوون و له‌و كاته‌دا چه‌ند كه‌سێك ئازاد كران و له پڕ ده‌نگی قیژه و هه‌را بیسترا، هه‌موومان له ده‌رگامان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگای بنكه‌كه بكه‌نه‌وه و سۆراغی ئازیزانمان بكه‌ین، به‌ڵام به گازی فرمێسك‌ڕێژ پێشیان گرتین و دوای پێنج خوله‌ك، ئه‌مبۆڵانسێك له بنكه‌كه‌وه به خێرایی رۆیشته ده‌ره‌وه.''
به‌گوته‌ی كیاره‌ش، هه‌ر كچێك كه له بنكه‌كه ئازاد ده‌كرا ده‌یگوت له ژووره‌وه كه‌سێك مرد، دواتر سۆراغی خوشكی ده‌كات و ده‌پرسێت چی به‌سه‌ر خوشكه‌كه‌ی هاتووه؟ پاسه‌وانه‌كان ده‌ڵێن هیچ نه‌بووه و سه‌ربازێك بریندار بووه و بردوویانه‌ته نه‌خۆشخانه.
دواتر بنه‌ماڵه‌كه له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه كه كچه‌كه‌یان له نه‌خۆشخانه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی لێدان، مێشكی له‌كار كه‌وتووه و ته‌نیا دڵی لێ ده‌دات.
ئه‌وه‌ی بووه‌ته هۆكاری گرتنی ئه‌و كچه و پاشان لێدانی، ته‌نیا ئه‌وه بووه رێساكانی باڵاپۆشی جێبه‌جێ نه‌كردووه و كه‌مێك پرچی به‌ده‌ره‌وه بووه. رۆژانه له شه‌قامه‌كانی ئێران خه‌ڵك به‌و هۆكاره ده‌گیرێن و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن.
رۆژانه له شه‌قامه‌كانی ئێران خه‌ڵك به‌و هۆكاره ده‌گیرێن و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن.
مردنی ئه‌مینی بووه‌ته گرنگترین بابه‌تی ئه‌مڕۆی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئێران و دنیا، حكوومه‌تی ئێرانیش به بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له كاتی بێهۆشبوونی ژینا، پاساوی ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته‌وه پۆلیس هیچ رۆڵێكی نه‌بووه له مردنی ئه‌و كچه و مردنه‌كه ئاسایی بووه.
به‌پێی گرته ڤیدیۆییه‌كه، كچه‌كه به پێی خۆی له هۆڵی بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب دانیشتووه و دواتر له شوێنی خۆی هه‌ڵده‌ستێت و ژنێكی پۆلیس چه‌ند پرسیارێكی لێ ده‌كات، ده‌ست بۆ جله‌كانی ده‌بات و دوای چه‌ند چركه‌یه‌ك بێهۆش ده‌بێت، به ئه‌مبۆڵانس بۆ ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌كه ده‌گوازرێته‌وه.
پێویسته بگوترێ براكه‌شی پێشتر گوتبووی خوشكه‌كه‌ی له رێ به‌ر له‌وه‌ی به بنكه‌ی پۆلیس بگات، ئه‌شكه‌نجه دراوه و ده‌بێت كاریگه‌رییه‌كانی لێدانه‌كه دوای گه‌یشتن به هۆڵی پۆلیسی ئاداب له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتبێت.