قه‌ڵه‌وی واته كه‌ڵه‌كه‌بوونی چه‌وری له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی له‌ش، هۆكاره‌كانی پێوه‌ستن به بۆماوه و وه‌رزش نه‌كردن و كه‌م جووڵانه‌وه و زۆر خواردن و هیتریش، حاڵه‌تێكی نائاسایی و ناته‌ندروسته و سه‌رچاوه‌ی چه‌ندان نه‌خۆشییه بۆ مرۆڤ، له خواره‌وه به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك زانست موژده‌ی چاره‌سه‌ركردنی قه‌ڵه‌وی ده‌دات.
توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیی ئه‌مدواییه بوونی دوو جۆر قه‌ڵه‌ویی ئاشكرا كردووه، له كاتێكدا هیوای ئه‌وه هه‌یه ئه‌م ده‌رهێنراوانه یارمه‌تیده‌ر بن له ده‌ستنیشانكردنی وردتر و خێراتر بۆ ئه‌و تێكچوونه ته‌ندروستییانه‌ی كه پێوه‌ندییان به كێشی زیاده‌وه هه‌یه چاره بكات.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه كه له رۆژنامه‌ی
"Nature Metabolism" تایبه‌ت به ته‌ندروستی بڵاو كراوه‌ته‌وه، توێژه‌ران پشتیان به داتای نموونه‌یه‌كی گه‌وره‌ی 153 دووانه به‌ستووه.
له سه‌ره‌تای توێژینه‌وه‌كه‌دا توێژه‌ران چاودێری بوونی چوار جۆر میتابۆلیزم یان "میتابۆلیزم"یان كردووه كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پێوه‌ره‌كانی بارسته‌ی جه‌سته هه‌یه، دووانیان ئه‌گه‌ری قه‌ڵه‌وی زیاد ده‌كه‌ن و دوو جۆره‌كه‌ی تریش پێوه‌ندییان به ته‌نكبوونه‌وه یان لاوازبوونه‌وه هه‌یه.
قه‌ڵه‌وی و زیادی كێشی له‌ش، دوو حاڵه‌تی مه‌ترسیدارن، زۆرینه‌ی نه‌خۆشییه درێژخایه‌ن و بكوژه‌كان له‌و دوو حاڵه‌ته‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، له پاڵ هۆكاری تری وه‌ك سیستمی خۆراكی ناته‌ندروست و شێوازی هه‌ڵه‌ی ژیان و سترێس و هیتریش.
بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌نجامانه، تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له تاقیگه‌دا ئه‌نجام درا، له نێوان مشكه‌كانی جیناتی یه‌كسان كه له هه‌مان ناوه‌نددا گه‌وره بوون و هه‌مان بڕی خۆراكیان ده‌خوارد.
ئه‌نجامه‌كان ده‌ریانخست كه قه‌ڵه‌وی ته‌نیا كاریگه‌ری خۆراك و ژینگه و هۆكاره بۆماوه‌ییه‌كان نییه، به‌ڵكو ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی تر هه‌یه كه پێی ده‌گوترێت "نیشانه‌ی ئێپیجینێتیك".
مه‌به‌ست له‌م نیشانه ئێپیجینێتییه ئه‌و گۆڕانكارییه ناكۆدكردنانه‌ن كه له مۆلیكوله‌كانی DNAدا ڕوو ده‌ده‌ن، شێوازی خوێندنه‌وه‌ی جینه‌كان ده‌گۆڕن. ئه‌م فاكته‌ره "ئێپیجینه‌تیكه"یه كه وا ده‌كات دووانه‌كان له زۆر حاڵه‌تدا یه‌كسان نه‌بن، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی قه‌ڵه‌وی به‌سه‌ر زیاتر له جۆرێكدا دابه‌ش بێت.
له درێژه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌ران دوو جۆر قه‌ڵه‌وییان بۆ ده‌ركه‌وتووه، یه‌كه‌میان به‌هۆی نیشانه‌یه‌كی "ئێپیجینێتیك"ه‌وه دروست ده‌بێت، هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بریتین له زیادبوونی ماسولكه‌كان، به‌رزی چه‌وری، زیادبوونی نیشانه‌كانی هه‌وكردن له جه‌سته‌دا، جگه له‌وه‌ی ئاستێكی به‌رزی هه‌یه له ئه‌نسۆلین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی وه‌ك واژوویه‌كی ئێپیجینێتیك له‌م جۆره‌دا وه‌سف كرا به‌هێز بێت.
له‌باره‌ی جۆری دووه‌می قه‌ڵه‌وی، توێژه‌ران پێیان وایه ئه‌گه‌ری زۆره به ڕێكه‌وت ڕوو بدات، هه‌روه‌ها ئه‌و جۆره‌یه كه پێوه‌ندی به ڕوودانی هه‌وكردنه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌م ئه‌نجامانه سوودیان ده‌بێت بۆ تێگه‌یشتن له‌و هۆكاره ئاڵۆزانه‌ی كه وا له كه‌سێك ده‌كه‌ن قه‌ڵه‌و بێت نه‌ك كه‌سێكی تر.
پسپۆڕانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌نجامانه پشتڕاست بكرێنه‌وه، له داهاتوودا چاره‌سه‌ركردنی قه‌ڵه‌وی شاهیدی گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره ده‌بێت، چونكه ڕێچكه‌ی ڕزگاربوون له كێشی زیاده له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر جیاواز ده‌بێت، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه كه‌سانێك هه‌ن به‌هۆیه‌وه كێشیان زیاد ده‌كات بۆ هۆكاره "ئێپیجینه‌تیكه‌كان"، له كاتێكدا هه‌ندێكی تر به‌ده‌سته‌وه ده‌ناڵێنن، ئه‌م تێكچوونه له جه‌سته‌دا به‌هۆی ڕێكه‌وت یان ته‌نانه‌ت زیاده‌ڕه‌وی له خۆراك و بوون له ژینگه‌یه‌كی دیاریكراودا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
شایانی باسه زانایان ده‌ڵێن كه كێشی زیاده له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ مه‌ترسی تووشبوونی زوو به جه‌ڵته‌ی مێشك، بێ ره‌چاوكردنی تووشبوون به جۆری دووه‌می شه‌كره یان نا.
قه‌ڵه‌وی جیا له‌و بارگرانی و بێزارییه‌ی تووشی مرۆڤی ده‌كات، سه‌رچاوه‌ی چه‌ندان نه‌خۆشییه له شه‌كره و به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و كێشه‌كانی دڵ و هیتریش.