بۆنی ناخۆشی ده‌م یه‌كێكه له بێزراوترین ئه‌و هه‌ستانه‌ی كه بۆ كه‌سه‌كه خۆی و كه‌سی به‌رانبه‌ریش دروست ده‌بێ، ئه‌مه‌یش پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لاواز ده‌كات و هه‌میشه كه‌سی به‌رانبه‌ر حه‌ز به نزیكبوونه‌وه له كه‌سێك ناكات كه بۆنی ده‌می ناخۆش بێت، به‌ڵام پزیشكان چه‌ند ڕێیه‌كیان داناوه كه رزگارت ده‌بێ له‌م كێشه‌یه.
به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كان، چه‌ند ڕێیه‌كی ئاسان دۆزراونه‌ته‌وه بۆ نه‌هێشتنی بۆنی ناخۆشی ده‌م، تۆیش كه هه‌ست ده‌كه‌یت رۆژانه به‌هۆی بۆنی ناخۆشی ده‌مته‌وه ده‌ناڵێنی، ئه‌م ڕێیانه به‌كار بێنه:
ئەم ڕێیانە بەکار بێنە و خۆت رزگاربکە لە بۆنی ناخۆی دەم
یه‌كه‌م: نانی به‌یانی بخۆ: به‌ڕاستی خواردنی نانی به‌یانی گرنگترین ژه‌می ڕۆژه بۆ جه‌سته‌ت به‌گشتی و هه‌ناسه و بۆنی هه‌ناسه‌ت به‌تایبه‌تی، توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریده‌خات ئه‌و هه‌رزه‌كارانه‌ی كه نانی به‌یانی ناخۆن، زیاتر به‌ده‌ست بۆنی ناخۆشه‌وه ده‌ناڵێنن له چاو ئه‌وانه‌ی نانی به‌یانی ده‌خۆن، گرنگه نانی به‌یانی ته‌ندروست بخۆیت كه شه‌كری كه‌م بێت، وه‌ك كاهوو، سێ‌و، ماست، شیر و هه‌موو جۆره خۆراكێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به ڕیشاڵ.
دووه‌م: به لووت هه‌ناسه بده: هه‌ناسه‌دان له ده‌مته‌وه له‌وانه‌یه ببێته هۆی بۆنی ناخۆشی درێژخایه‌ن، چونكه ڕێ له به‌رهه‌مهێنانی لیك ده‌گرێت، بۆیه هه‌ناسه‌دان له لووته‌وه هه‌ڵبژارده‌یه‌كی زیره‌كتره، چونكه یارمه‌تی بنیاتنانی شێ ده‌دات له هه‌وادا كه هه‌ناسه‌ی پێ ده‌ده‌یت.
سێیه‌م: دوای هه‌ر ژه‌مێك نێوان ددانه‌كات خاوێن بكه‌ره‌وه: هه‌رچه‌نده سه‌ردانی پزیشكی ددان بۆ كێشه‌ی پلاكی ددانه‌كه‌ت سوودی هه‌یه، به‌ڵام ڕه‌نگه ته‌نیا بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی سوودی هه‌بێت، چونكه به‌كتریا هه‌میشه ده‌توانێ بچێته ژووره‌وه كاتێك ده‌خۆین و ده‌خۆینه‌وه، بۆیه خاوێنكردنه‌وه ده‌توانێ ڕییه‌كی باش بێت بۆ لابردنی پلاكی ددانه‌كانت و ڕێگریكردن له بۆنی ناخۆشی ده‌م.