ئێرلینگ هالاند هێرشبەری یانەی مانچێستەر سیتی لە ڤیدیۆ کلیپێکدا کە پەیجی فەرمی یانهكهی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "توویتەر" بڵاوی کردووەتەوە، خۆشترین خواردنی خۆی ئاشکرا کرد.
یاریزانه نەرویجییەكه دەڵێت: "خۆشترین خواردنم شتێکە کە هەمیشە حەزم لێیە بیخۆم، ئەویش کەبابە، رەنگە پیتزا لەگەڵ کەباب خۆشتریش بێت، بەڵام هەرگیز نەمخواردووە، بۆیە بەڵێ کەباب خۆشتیرن خواردنی منە".
هالاند پێشتریش لەگەڵ "بۆروسیا دۆرتموند تیڤی" باسی هەمان شتی کردبوو، کە تێیدا دووپاتی کردبووەوە حەزی لە خواردنی کەبابە.
یاریزانهكه روونی كردەوە، "زۆر راهێنان دەکەم و زۆریش تێڕامانم ههیه، هەروەها زۆر گوێ له مۆسیقای راپ دهگرم".
ئەستێرە نەرویجییەکە ئێسته قۆناغێکی زۆر نایاب لهگهڵ یانهی مان سیتی بهسهردهبات، ئێسته بە 11 گۆڵ پێشەنگی ریزبەندی گۆڵکارانی خولی ئینگلیزی گرتووه لە 7 یارییدا، ئەمەش پێگەی ئهو لەسەر گۆڵکاری یەکەمی خولی نایابی ئینگلیزی ئەم وەرزە بەهێزتر دەکات، ههروهها به گشتی 14 گۆڵی بۆ یانهكه تا ئێسته له سهرجهم پاڵهوانیهتییهكاندا تۆمار كردووه.
یاریی داهاتووی هالاند لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە 2ی تشرینی یەکەم دەبێت، کە لە گەڕی نۆیەمی خولی نایابی ئینگلیزی رووبەڕووی مانچێستەر یونایتد دەبنهوه.