راپۆرتێکی رۆژنامەوانی له ئیسپانیا، تازه نهێنیی دانوستانەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا و داواكارییه سه‌یره‌كانی یاریزانه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
مێسی لە هاوینی 2021 یانەی بارسێلۆنای جێ هێشت و پێوه‌ندیی به یانه‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه كرد، ئه‌مه‌ش دوای نزیكه‌ی 17 ساڵ یاریكردنی یاریزانه‌كه بوو له‌گه‌ڵ بارسا.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرای كردووه، باوكی مێسی و پارێزەرەكەی، لە هاوینی 2020دا ئیمەیڵێكیان بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا ناردووە، كە ئەو مەرجانەی تێدایە، كە پێویستە بۆ رێككەوتن لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی مێسی، جێبه‌جێ بكرێن.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە، دیارترینی ئەو مەرجانە ئەوەیە ماوەی گرێبەستی نوێ پێویسته تا هاوینی 2023 بێت، لەگەڵ ئەگەری درێژكردنەوەی وەرزێكی زیادە، بە مەرجێك بڕیاره‌كه بە تەنیا له لای یاریزانه‌كه بێت، واتا خۆی بڕیاری مانه‌وه یان رۆیشتن بدات، جگە لە دانانی بڕگەیەکی سزا بۆ مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی، به بڕی ته‌نیا 10هەزار یۆرۆ.
سه‌رچاوه‌كه، كه له یانه‌ی بارسێلۆناوه نزیكه، ئاماژەی بەوە كردووە، مێسی هەروەها مەرجی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئەو 20%یەی لە مووچەكەی هه‌بوو، كه یانه‌كه لە ماوەی قەیرانی كۆرۆنادا له یاریزانه‌كه‌ی بڕی، به جۆرێك بە رێژەی 10% لە وەرزی 2021-2022، و 10% لە وەرزی 2022-2023، بە سوودی 3% لەسەر هەر بڕە پارەیەک کە دەمێنێتەوە.
هەروەها مێسی مەرجی بەدەستهێنانی پاداشتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ هه‌بووه، هەروەها ئەگەر باجی له‌سه‌ر بەرز بکرێتەوە، ئەو بڕە پارەیەش زیاد بكرێت.
هه‌روه‌ها مێسی داوای کردبوو، ئیدارەی بارسێلۆنا ژوورێک لە یاریگه‌ی "کامپ نوو" بۆ خێزانەکەی و هەروەها بۆ خێزانی یاریزان لویس سوارێز تەرخان بکه‌ن، جگه له‌وه‌ش داوای کردبوو یانەکە فڕۆکەیەکی تایبه‌تی بۆ گواستنەوەی خۆی و خێزانەکەی بۆ ئەرجەنتین ته‌رخان بكه‌ن لە ماوەی جەژنی کریسمسدا.
یانه‌ی بارسێلۆنا له‌و كاتدا نه‌یتوانی ئه‌م داواكارییانه‌ی یاریزانه‌كه جێبه‌جێ بكات و ئاماده‌نه‌بوون به‌م داواكارییانه‌وه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكه‌نه‌وه، بۆیه یاریزانه‌كه‌ش دواجار رووی له پاریس سانجێرمان كرد.