رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداری ده‌دات له درێژه‌كێشانی سه‌ركوتكردنی خۆپێشانده‌رانی ئێران، داوا له كۆمه‌ڵه‌گی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت و رێكارێك بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێش به سه‌ركوتكردن و كوشتنی خه‌ڵك بگیرێت و تاوانباران سزا بدرێن.
دیانا ته‌حاوی یاریده‌ده‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقای رێكخراوه‌كه، پێی وایه نابێت چیتر چاوپۆشی له كۆماری ئیسلامیی ئێران بكرێت، نوێترین سه‌ركوتكارییه‌كانی ئێران له كاتێكدا ده‌كرێت كه ئیبراهیم ره‌ئیسی له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خه‌ریكی پێشكه‌شكردنی وتاره.
ئه‌و داوای كردووه ئه‌و رێبه‌رانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی گشتی رێكخراوه‌كه به‌شدارن، ده‌بێت رێوشوێنێكی یاساییان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت كه وڵاتانیان نه‌توانن به ئاسانی درێژه به سه‌ركوت و ئه‌شكه‌نجه و پێشێلكارییه‌كان بده‌ن و بخرێنه ژێر به‌رپرسیارێتییه‌وه.
به‌گوێره‌ی
عه‌ره‌بیه، رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی پێداگری كردووه له‌وه‌ی ئێران بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپێشاندانه‌كان، له چه‌ك سوود وه‌رده‌گرێت و به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك خۆپێشانده‌ر گیانیان له ده‌ست داوه.
هەندێک سەرچاوەی نافەرمی باس لە کوشتنی سەرووی 20 کەس لەو خۆپێێشاندانانە دەکەن.
به‌پێی دواین ئاماره‌كان لانی كه‌م 11 كه‌س له خۆپێشاندانه‌كان كوژراون كه ناوی 10 له‌وانه ئاشكران و خه‌ڵكی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن، ته‌نیا شه‌وی رابردوو له شنۆ سێ خۆپێشانده‌ر به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی رژێم كوژران. هەندێک سەرچاوەی نافەرمی باس لە کوشتنی سەرووی 20 کەس لەو خۆپێێشاندانانە دەکەن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ و له رۆژانی داهاتووشدا خۆپێشاندانه‌كان زیاتر په‌ره بستێنن، حكوومه‌تی ئێرانیش بۆ سه‌ركوتكردنی خه‌ڵك، هێزی زیاتر بڕژێنێته سه‌ر شه‌قامه‌كان. 10 رۆژه ژینا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژراوه، به‌ڵام تا ئێسته رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران مته‌قی لێ نه‌هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، له كاتێكدا هیچ پرسێك نییه قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كات، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه شه‌رعییه‌ت به كوشتنی خه‌ڵك ده‌دات و ئه‌و پۆلیسانه به تاوانبار نازانێت كه بوونه هۆی مردنی ژینا.
ژینا "مه‌هسا" ئه‌مینی كه خه‌ڵكی سه‌قز بوو، له 13ی ئه‌یلوول له‌گه‌ڵ براكه‌ی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گیران به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه.
رۆژی شه‌موو 17ی مانگ به به‌شداریی هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی سه‌قز، ته‌رمی ژینا به‌خاك سپێرا و له كاتی به‌خاكسپاردنیشی، سروودی ئه‌ی ره‌قیب خوێنرا و كۆمه‌ڵێك دروشمی توند له دژی رژێمی ئێران گوتران. رۆژی دووشه‌م 19ی مانگ مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه چوو و له هه‌ندێك شوێنیش خۆپێشاندان كرا و پۆلیس به زه‌بری چه‌ك هه‌وڵی سه‌ركوتكردنی دا.