تێتیی راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل ستایشی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان نەیمار جونیۆری كرد، نهێنیی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاستبه‌رزییه‌كه‌یشی ئاشكرا كرد.
تێتیی لە لێدوانێکدا، کە تۆڕی "گلۆبۆ"ی بەڕازیلی بڵاوی كرده‌وه، گوتی: پیرۆزبایی لە نەیمار و راهێنەری توانای جه‌سته‌یی تیپه‌كه‌ی دەکەم، بۆ ئەم دەستپێکردنە بەهێزە، هەروەها پیرۆزبایی لە پاریس سانجێرمان دەکەم.
راهێنەرە بەڕازیلییەکە نهێنیی گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌یماری بۆ ئاستی به‌رز ئاشكرا كرد و ده‌ڵێت، نەیمار پابەند بووە بەوپەڕی پیشەیی و خێرایی جێبەجێکردنی به‌رنامه‌كه‌ی، بۆ ئەوەی بگاتە ئەم ئاستە تەکنیکییە به‌رزه.
راهێنه‌ره‌كه‌ی به‌ڕازیل هه‌روه‌ها گوتی "هەر ئەستێرەیەکی گەورە، دەبێت فاکتەری خێرایی لە بڕیار و جێبەجێکردنیدا لەبەرچاو بگرێت".
نەیمار جونیۆر لەم وەرزەدا باشترین سەرەتای لە ژیانی وەرزشیدا ده‌ست پێ كردووه، لە 11 یاریی یەکەمدا بۆ یانه‌ی پاریس سانجێرمان لە سەرجەم پاڵەوانیه‌تییە ناوخۆیی و ئه‌وروپاییه‌كاندا 11 گۆڵی تۆمارکرد و 8 ئه‌سیستیشی بۆ یاریزانه هاوڕێیه‌کانی كردووه.
نه‌یمار خۆی ئاماده‌كردووه له مۆندیالی 2022 سه‌ركردایه‌تی به‌ڕازیل بكات، راهێنه‌ره‌كه‌شی به هیوای ئه‌وه‌یه نه‌یمار تا مۆندیال له ئاستی به‌رزی به‌رده‌وام بێت و له پێكان دوور بێت.