رۆجێر فێدرێری ئەفسانەی تێنس بە فرمێسکی ماڵئاوایی پەردەی به‌سەر ژیانی وەرزشیی خۆیدا دادایه‌وه، دوایارییشی له ته‌ك ركابه‌ره‌كه‌یدا ئه‌نجام دا.
له جامی لاڤەر لە له‌نده‌ن، شه‌وێكی مێژوویی به‌ڕێ كرا، دوای ئه‌وه‌ی رۆجێر فێدرێری سویسری و ئه‌فسانه و پاڵه‌وانی ناداری تێنس، به فه‌رمی وازهێنانی خۆی له یاریكردن راگه‌یاند، هاوكات له ته‌ك رافائێل نادالی ئیسپانی، كه هاوڕێیه‌تی و له هه‌مان كاتدا ركابه‌ری چه‌ند ساڵه‌ی بوو، له یه‌ك تیم یارییان كرد له یاریی دووانه و دووچاری شكستیش بوون.
یارییەکەی شه‌وی رابردوو لە یاریگه‌ی O2 ئارێنا لە لەندەن كرا، یەکەم بەشداریکردنی ئەو یاریزانە سویسرییە بوو له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه، لە دوای قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵه‌وانیه‌تیی وێمبڵدۆنی 2021، ئه‌مه‌ش بەهۆی ئەو پێکانانەی کە له‌م دواییانه‌دا دووچری بوون و دواجار ناچاریان كرد بڕیاری وازهێنان له یاریكردن بدات.
فێدرێر، كه ته‌مه‌نی 41 ساڵه، شانبەشانی رکابەرە ئیسپانییەکەی، نادال کە ئێسته هاوڕێی نزیكی یه‌كن، له جامی لاڤه‌ر یارییان كرد و به‌رانبه‌ر هه‌ردوو یاریزان فرانسیس تیافۆی ئەمریکی و جاک سۆک دۆڕان.
فێدرێر بە گریانەوە له دوای یارییه‌كه گوتی "بە هه‌ر جۆرێک بێت ساتی ماڵئاوایی تێدەپەڕێنین، كه رۆژێکی نایاب بوو، بە گه‌نجه‌كانم گوت دڵخۆشم نەک دڵتەنگ".
گوتیشی: هەستێکی زۆر خۆشە لێرەم، چێژم لە بەستنەوەی قه‌یتانی پێڵاوەکانم وەرگرت بۆ دواجار، هەموو شتێک بۆ دواجار بوو، یاریکردن شانبەشانی رافائێل و هەموو یاریزانه ئه‌ستێره‌كان لێرە، زۆر تایبه‌ت بوو، بۆیە سوپاس بۆ ئێوه.
دوای ئەوەی فێدرێر لەبەردەم هاندەران وتاری ماڵئاوایی پێشکەش کرد، شانبەشانی نادالی هاوڕێ و رکابەری هەمیشەیی، لەسەر کورسی یەدەگ دەرکەوتن و لە دیمەنێکی زۆر ناوازه و مێژوویی‌دا به‌یه‌كه‌وه ده‌گریان.
لە ماوەی 15 ساڵدا، فێدرێر و نادال سه‌رنجڕاكێشترین لاپەڕەیان لە مێژووی یارییەکەدا نووسییه‌وه، دووانەیهكی ركابه‌ر به دوو ستایلی جیاواز یارییان كرد، كه له كۆتاییدا نادال به هۆی تایبه‌تمه‌ندیی یاریكردنی له‌سه‌ر یاریگه گڵهكاندا، توانی پێشی بكه‌وێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فێدرێر ته‌مه‌نی گه‌وره‌تره.
جێی سه‌رنجه فێدرێر یه‌كێكه له خۆشه‌ویستترین یاریزانه‌كان له مێژووی یاریی تێنسدا، هه‌ر به هۆی سه‌رنجڕاكێشی و شیاكهت و كهسایهتییهكهیهوه، سه‌دان كه‌سی بۆ یاریگه‌كانی تێنس و موتابه‌عه‌كردنی یارییه‌كه راكێشا.
فێدرێری سویسری خاوه‌نی ده‌یان نازناوی تێنسه له ماوه‌ی یاریكردنی خۆیدا، به تایبه‌تییش خاوه‌نی 20 نازناوی گراند سلامه، كه به پاڵه‌وانیه‌تییه گه‌وره‌كانی تێنس ناسراون.