سیروان محه‌مه‌د گه‌نجانی لێپرسراوی رۆشنبیری و ئیرشادی ئه‌نجوومه‌نی رۆشنبیری كه‌سنه‌زانی و نووسه‌ر و وه‌رگێڕی تایبه‌تی شێخ نه‌هرۆ كه‌سنه‌زانی سه‌رۆكی ته‌ریقه‌تی قادری له دنیادا، له دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ "وشه" باسی چه‌ند پرس و بابه‌تێكی گرنگ و هه‌نووكه‌یی له‌سه‌ر پلان و پڕۆژه‌ی ته‌ریقه‌تی كه‌سنه‌زانی و شێخ نه‌هرۆ له كوردستاندا ده‌كات، ره‌تی ده‌كاته‌وه شێخ نه‌هرۆ به ته‌مای دامه‌زراندنی هیچ حزبێك بێت و پێی وایه، ته‌ریقه‌ته‌كه له‌وه گه‌وره‌تره كه سه‌رقاڵی لیست و حزب و شتی دنیایی بێت.
پڕۆژه‌ی تایبه‌تی شێخ نه‌هرۆ و ته‌ریقه‌تی كه‌سنه‌زانی چییه بۆ خزمه‌تی كورد و كوردستان؟
خۆی هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا ته‌ریقه‌تی كه‌سنه‌زانی و حه‌زره‌تی شێخی حازر و پێش ئه‌ویش شێخی سوڵتان و مه‌شایه‌خه‌كانی ته‌ریقه‌ت به گشتی، پڕۆژه‌ی هه‌وێنی سه‌قامگیریی و ڕۆحی بوون له خزمه‌تی كورد و كوردستاندا، به گشتی ئه‌و نازناوه‌یان له خۆیان ناوه و به‌خۆیان گوتووه خزمه‌تكاری هه‌ژاران. بۆیه كاتێك سه‌رگوزه‌شته‌ی ژیانیان ده‌خوێنیته‌وه، به باشی ده‌گه‌یت به‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه خۆیان و ته‌ریقه‌ته‌كه‌یان پڕۆژه‌ی ته‌واو تایبه‌تی بوون بۆ خزمه‌تی گه‌وره‌ی ئه‌م گه‌ل و خاكه و هه‌ر واش ده‌مێننه‌وه.
ئایا شێخ نه‌هرۆ پلانی هه‌یه كه له كوردستاندا بچێته مه‌یدانی سیاسه‌ت و لیست و حزبی هه‌بێت؟
شێخی ته‌ریقه‌تمان و ته‌ریقه‌ته‌كه‌ی له‌وه گه‌وره‌ترن كه سه‌رقاڵی لیست و حزب و شتی دنیایی و هه‌نووكه‌یی و بچووك بن. بۆیه جه‌نابی شێخ هه‌میشه و به‌رده‌وام پشتیوانه بۆ سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانیی ئه‌م خه‌ڵكه، هه‌ر گرفت و كێشه و دۆخێكی نه‌خوازراو به‌سه‌ر ئه‌م خه‌ڵك و خاكه‌دا بێت، ئه‌و ئازاری پێ ده‌چێژێت و هه‌موو ڕۆڵێكی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردن.
بۆچی حزبه ئیسلامییه‌كان پێیان وایه كه ته‌ریقه‌ت و ته‌سه‌وف زیانه بۆ كرۆكی ئیسلام و خه‌ڵك به‌لاڕێدا ده‌به‌ن؟
ناكرێ به گشتی بڵێین حزبه ئیسلامییه‌كان ئه‌و تێڕوانینه‌یان هه‌یه، هه‌روه‌ها كۆی سه‌ركرده و كادره‌كانیشیان به‌و جۆره له ته‌ریقه‌ت و ته‌سه‌وف ناڕوانن، ئه‌گه‌ر لێره و له‌وێ هه‌ندێك گه‌نج و ناشاره‌زای ئاینی پیرۆزی ئیسلام په‌ی نه‌بردووه به گه‌وره‌یی و مه‌زنی ته‌ریقه‌ت و ته‌سه‌وف و جۆرێك ده‌ربڕین و قسه‌ی كرچوكاڵیان هه‌بێت، ئه‌وه ته‌نیا ده‌لاله‌ت له ڕای تایبه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر وا نه‌بێـت و ڕای حزبه‌كانیان بێـت، واته ناشاره‌زان له مێژووی ئیسلام و مسوڵمانان.
سه‌تان ساڵه ته‌ریقه‌ت و ته‌سه‌وف هه‌ر هه‌وێنی دامه‌زراویی ئیسلام و باوه‌ڕی پته‌وی مسوڵمانان بوون
به گشتیش سه‌تان ساڵه ته‌ریقه‌ت و ته‌سه‌وف هه‌ر هه‌وێنی دامه‌زراویی ئیسلام و باوه‌ڕی پته‌وی مسوڵمانان بوون و رێگر له‌وه‌ی خه‌ڵك به‌لاڕێدا ببرێت و كرۆكی ئیسلام له‌كه‌دار بێت، دنیای حزبایه‌تیش له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌نگاو و ئامانجی سیاسیی داهاتوو له‌به‌رچاو ده‌گرن، له‌وه‌یه كه‌سانێك هه‌بن به تۆمه‌ت و ناڕه‌وایی گوتن و دروستكردنی قسه و قسه‌ڵۆك، بیانه‌وێت كه‌سانی تر ناشیرین بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان جوان پێشان بده‌ن، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه بۆچوونی كه‌سانی حزبی دژ به ته‌سه‌وف و ته‌ریقه‌ت به هه‌ند وه‌رناگیرێت و لای ئێمه جێی بایه‌خ نییه.
پێوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی كوردستان و عێراق چۆنه؟
نه‌ك ته‌نیا هه‌موو ئه‌و حزبه كوردستانی و عێراقییه‌كان، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ش كه له خزمه‌تی خه‌ڵكدان، له خزمه‌تی مسوڵماناندان به‌تایبه‌تی و له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤایه‌تیدان به گشتی، لای ئێمه جێی ڕێز و حورمه‌تن، له‌و پێناوه‌شدا و به‌و حوكمه‌ی ته‌ریقه‌ته‌كه‌مان له ته‌واوی وڵات‌دا ته‌كیه و ده‌روێشی زۆری هه‌ن، پێوه‌ندیی ڕێز و دۆستایه‌تیمان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان زۆرباشه و جه‌نابی شێخ‌یش هه‌میشه وه‌ك باوكێكی ڕۆحیی ڕێنوێنیی هه‌موو لایه‌كی كردووه.
داهات و خه‌رجی ته‌واوی ته‌كیه‌كانی كه‌سنه‌زانی و ته‌كیه‌ی سلێمانی به‌تایبه‌ت له كوێوه ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت و ئه‌و هه‌موو میوان و سه‌ردانیكه‌ره چۆن به‌ڕێ ده‌كرێن؟
له كوردستاندا له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌یان ساڵه ته‌كیه بوونی هه‌یه، زۆر له خه‌ڵكی ناو ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه ئه‌و وه‌ڵامه ده‌زانن، هه‌ر ته‌كیه‌یه‌ك له هه‌ر شوێنێك بێت، له‌لایه‌ن ده‌روێشانی ته‌ریقه‌ته‌وه خزمه‌ت ده‌كرێت و پێویستییه‌كانی ته‌واو ده‌كرێت، به‌هه‌مانشێوه‌ش ته‌كیه‌ی سه‌ره‌كی سلێمانی، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ته‌ریقه‌تی كه‌سنه‌زانییه له سه‌رانسه‌ری دنیادا، بێگومان ته‌ریقه‌تێك خاوه‌ن سه‌تان ملیۆن ده‌روێش بێت، ئه‌وه بابه‌تێكی ئاسان و سانایه كه بتوانرێت خزمه‌تی باشی تێدا بكرێـت و ببێت به لانكه‌ی خزمه‌تكردنی هه‌ژاران و نه‌داران و میوانانی ئازیزی بۆنه و رێوڕه‌سمه‌كانی ته‌ریقه‌ت.
هه‌ڵه تێگه‌یشتن هه‌بووه، ده‌نا نه هیچ گرفتێك بوونی هه‌بووه و نه گرفتێكیش له گۆڕێ‌دا هه‌یه.
ماوه‌یه‌ك گرفت له‌سه‌ر زه‌ویی ته‌كیه‌ی سه‌ره‌كیی كه‌سنه‌زانی له سلێمانی دروست بوو، هۆكاری چی بوو، ئایا ئێسته ئه‌و گرفته هه‌ر ماوه؟
هه‌ڵه تێگه‌یشتنێك ڕووی دا، ئه‌گه‌رنا ته‌ریقه‌تی كه‌سنه‌زانی به درێژایی ته‌مه‌نی له به‌رژه‌وه‌ندی و خزمه‌تی خه‌ڵكدا بووه، هه‌رگیز ناكرێـت رۆژێك له رۆژان ببێت به به‌رگیر له ڕێی خزمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا، ئه‌و ڕووداوه‌ش نه‌ك هه‌ر گرفتێك نه‌بوو، به‌ڵكو جه‌نابی شێخ له زه‌ویی تایبه‌تی ته‌كیه‌ی بۆ كه‌ڵك و سوودی هاووڵاتییان به‌خشیوه، وه‌ك گوتم هه‌ڵه تێگه‌یشتن هه‌بووه، ده‌نا نه هیچ گرفتێك بوونی هه‌بووه و نه گرفتێكیش له گۆڕێ‌دا هه‌یه.
ئایا شێخ نه‌هرۆ هیچ پلانێكی هه‌یه بۆ بواری رۆشنبیری و دروستكردنی كه‌ناڵ و ده‌زگای میدیایی؟
جه‌نابی شێخ به به‌رده‌وامی پشتگیره بۆ خزمه‌تی رۆشنبیركردنی خه‌ڵك، دروستكردنی ئه‌نجوومه‌نه ڕۆشنبیرییه‌كانی كه‌سنه‌زانیش له ته‌واوی دنیادا سه‌لمێنه‌ره و به‌شێكه له‌و خه‌م و پلانانه. بێگومان داهاتووش به‌گوێره‌ی پێویستی و گونجان شتی نوێ په‌ره‌ی پێ ده‌درێت.
په‌یامی شێخ نه‌هرۆ بۆ دۆخی سلێمانی و كوردستان چییه؟ ئایا هه‌ر له كوردستان داده‌نیشێ یان پلانی هه‌یه به یه‌كجاری بچێته ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، یان شارێكی تری كوردستان جگه له سلێمانی؟
جه‌نابی شێخ ئه‌وه‌ی له توانادا بێ و بۆی كرابێـت بۆ خزمه‌تی كوردستان به‌گشتی و سلێمانی به‌تایبه‌ت، درێغی ناكات و له‌و پێناوه‌شدا هه‌موو دڵسۆزییه‌ك به‌خه‌رج ده‌دات، به به‌رده‌وامیش دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه شاری سلێمانی ده‌كات به سه‌نته‌ری ته‌سه‌وفی جیهانی، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی پاڵپشتی مه‌عنه‌ویی و مادییه بۆ ئه‌م شاره ئازیزه و بۆ ته‌واوی كوردستانیش، چونكه له‌وێوه سه‌نگی سلێمانی و كوردستان به‌گشتی له ته‌واوی دنیادا باشتر پێده‌زانرێت، جه‌نابی شێخ و ته‌ریقه‌ت له كورستاندان و به‌تایبه‌تیش له سلێمانیدان، مه‌زاری موباره‌كی شێخی سوڵتانیش له شاری سلێمانییه و هه‌موو بۆنه و رێوڕه‌سمه ئاینییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تیی ته‌ریقه‌تی كه‌سنه‌زانیدا ساز ده‌كرێـت، مانگانه ده‌یان هه‌زار زیاره‌تكار به بۆنه‌ی بوونی ئه‌و مه‌زار و ته‌ریقه‌ته‌وه ڕوو له كوردستان و سلێمانی ده‌كه‌ن، ئه‌وه سه‌لماندنێكی كردارییه كه سلێمانی و كوردستان به‌شێكی گرنگ و پڕ بایه‌خن له جه‌سته‌ی ته‌ریقه‌تی كه‌سنه‌زانیی و له یه‌ك دانابڕێن.
كۆتا نووسینتان كامه به‌رهه‌مه و باسی چی ده‌كات؟
وه‌ك كتێب بریتییه له ژیان و فه‌نابوون له خۆشه‌ویستی محه‌مه‌دی پێغه‌مبه‌ردا ـ دروود و سڵاوی خوای لێ بێت ـ سه‌رگوزه‌شته‌ی ژیانی شێخی سوڵتانه ـ قدس سره‌ـ كه له‌م مانگه‌دا بڵاو بووه‌وه.
هه‌نووكه كتێبێكی جه‌نابی شێخی شێخ نه‌هرۆ به‌ناوی "دید و تێڕوانینی كه‌سنه‌زانی" ئاماده كردووه بۆ چاپ و كتێبێكی تریش هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه خوا یار بێت له ته‌واوبووندایه.
سلێمانی\ئاسان محه‌مه‌د