ترۆمبۆزی خوێنبه‌ره قووڵه‌كان (DVT) به‌زۆری كاتێك ڕوو ده‌دات كه مه‌ینی خوێن له یه‌كێك یان زیاتر له خوێنبه‌ره قووڵه‌كانی جه‌سته‌دا دروست ده‌بێت، به‌زۆری له قاچه‌كاندا. ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بێته كوشنده ئه‌گه‌ر مهینهكه بشكێت و به‌ناو خوێندا بڕوات. وه‌ك هه‌موو حاڵه‌ته پزیشكییه‌كان، خۆپاراستن باشتره له چاره‌سه‌ركردن، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه مه‌ترسی زۆریان له‌سه‌ره.
ئه‌گه‌ر مه‌ینی خوێن له خوێنبه‌ره‌كاندا روو بدات، رێ له رۆیشتنی خوێن ده‌گرێت
ترۆمبۆزی خوێنبه‌ره قووڵه‌كان كاتێك ڕوو ده‌دات كه مه‌ینی خوێن (ترۆمبۆزی) له یه‌ك یان چه‌ند خوێنبهرێكدا له قووڵایی جه‌سته‌دا گه‌شه بكات، به‌زۆری له قاچه‌كاندا. ترۆمبۆزی خوێنبه‌ره قووڵه‌كان ده‌بێته هۆی ئازاری قاچه‌كان یان ئاوسانی قاچه‌كان. هه‌ندێك جار به‌بێ نیشانه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوو ده‌دات له‌ناو خۆماندا به ده‌والی به‌ناوبانگه.
توێژه‌ران هۆشدارییان دا له‌وه‌ی كه خۆراك هه‌یه به‌شداره له كۆبوونه‌وه‌ی پلاكی خوێنبه‌ره‌كان كه ڕه‌نگه له‌ڕێی ههوكردنیشهوه جه‌سته به‌ر نه‌خۆشی تر بكه‌وێت. ئه‌م هه‌وكردنانه ده‌توانن به تێپه‌ڕبوونی كات ده‌ست بكه‌ن به ده‌ستوه‌ردان له میكانیزمه‌كانی مه‌ینی خوێن له جه‌سته‌دا و ڕێ خۆش بكه‌ن بۆ ترۆمبۆزی خوێنبه‌ره قووڵه‌كان.
به‌پێی ئه‌وه‌ی له ماڵپه‌ڕی WebMD هاتووه، "هه‌وكردن ڕێی چاككردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی خانه‌كانه، له داگیركه‌رانی هه‌ڕه‌مه‌كیدا له جه‌سته."
هه‌ندێك خۆراك ده‌بنه هۆی هه‌وكردنی درێژخایه‌ن، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه ببێته هۆی نه‌خۆشی قورس له جه‌سته‌دا. ئه‌مه‌یش له به‌رانبه‌ردا ڕه‌نگه "ڕێگری بكات له جووڵه‌ی دروستی خوێن"، یان ڕێگری له توانای مهینهكهی بكات.
له بنه‌ڕه‌تدا هه‌مان ئه‌و خۆراكانه‌ن كه ده‌بنه هۆی كۆبوونه‌وه‌ی پلاكی خوێنبه‌ره‌كان كه ده‌توانن مه‌ترسی تووشبوونت به DVT زیاد بكه‌ن. بۆیه پسپۆڕان ئامۆژگاری هه‌ر كه‌سێك ده‌كه‌ن كه ده‌یه‌وێت مه‌ترسی تووشبوون به DVT كه‌م بكاته‌وه، له‌م خۆراكانه دوور بكه‌وێته‌وه:
1. خۆراكی پاڵاوته یان پرۆسێسكراو: وه‌ك نانی سپی، برنجی سپی، خواردنی خێرا، شیرینی، بسكیت و سووركراوه‌كان.
2. خواردنه‌وه گازییه‌كان و خواردنه‌وه شهكردارهكانی تر.
3. شیرینی.
4. چه‌وری ترانس، به چه‌وری گیایی به‌ناوبانگه.
5. گۆشتی سوور و پرۆسێكراو.
بۆ گۆشتی سوور و پرۆسێسكراو و چه‌وری ترانس، هه‌ندێك لێكۆڵینه‌وه ده‌ریانخستووه كه مه‌ترسییه‌كه بۆ ژنان زیاتره به به‌راورد به پیاوان. ئه‌مه ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك بوو كه له گۆڤاری ئه‌مه‌ریكی له په‌تادا بڵاو كرایه‌وه.
هه‌روه‌ها له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه له گۆڤاری Thrombosis and Thrombolysis بڵاو كراوه‌ته‌وه، پێوه‌ندی نێوان شیرینییه‌كان و تێكچوونی گۆڕانكارییه‌كانی دڵ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه.
توێژینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رزی گلوكۆز نه‌ك ته‌نیا ده‌رفه‌تێك بۆ دروستبوونی خوێن مهینهكان ده‌ڕه‌خسێنێت، به‌ڵكو توانای جه‌سته كه‌م ده‌كاته‌وه بۆ تواندنه‌وه‌ی سروشتی ئه‌م مهینانه كه له خوێندان ڕوو ده‌ده‌ن.
خۆراكه پرۆسێسكراوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی هاوشێوه كار ده‌كه‌ن به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی خوێیانهوه، به خستنه‌ڕووی سترێس له‌سه‌ر دڵ، هه‌روه‌ها خۆراكی زۆر سۆدیۆم ده‌بێته هۆی دروستبوونی كێشه له چۆنیه‌تیی ڕۆیشتنی خوێن و مه‌ینی خوێن.
مه‌ینی خوێن كردارێكی باشه بۆ له‌ش كاتێك له‌ش تووشی برین ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی رێ له خوێنبه‌ربوونی ناپێویست بگرێت و كرداری چاكبوونه‌وه ئاسانتر ده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌وه چیرۆكێكیی به‌ته‌واوی جیاوازه ئه‌گه‌ر مه‌ینی خوێن له خوێنبه‌ره‌كاندا روو بدات، رێ له رۆیشتنی خوێن ده‌گرێت بۆ هه‌ندێك له ئه‌ندامه‌كان و له ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی جه‌ڵته و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و نه‌خۆشییه ده‌مارییه‌كانی تر. هه‌ندێك كه‌س به درێژایی ته‌مه‌نیان تووشی مه‌ینی خوێن ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌و كه‌سانه روو ده‌دات كه په‌ستانی خوێنیان به‌رزه یان ئاستی كۆڵیسترۆڵیان به‌رزه. یان قه‌ڵه‌ون و شێوازی ژیانیان ناجێگیره و جگه‌ره‌كێشن. هه‌ندێك هۆكاری تریش هه‌ن كه مه‌ینی خوێن زیاتر ده‌كه‌ن.