به‌گوێره‌ی به‌دواداچوون و توێژینه‌وه‌ی پزیشكان، ئازاری گه‌ده هۆكاری زۆره و پێویسته به‌پێی هۆكاره‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت، بۆیه پزیشكان چه‌ند هۆكارێك ده‌خه‌نه ڕوو كه ده‌بێ پشتگوێ نه‌خرێن.
د. زرار حوسێن پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو و دڵ، بۆ "وشه" به خاڵ چه‌ند هۆكارێكی ئازاری گه‌ده ده‌خاته روو:
یه‌كه‌م: هه‌وكردنی گه‌ده: ئه‌و شله‌یه‌ی گه‌ده ده‌ری ده‌دات بۆ شیكردنه‌وه‌ی خواردن، پێكهاتووه له چه‌ند جۆرێك ترش و زۆركات به‌هۆی زۆر خواردنی ده‌رمانی ئازارشكێن، یان زۆر خواردنه‌وه‌ی مه‌ی، هۆكاره بۆ دروستبوونی به‌كتریا له‌ناو گه‌ده‌دا و ئه‌مه‌ش هه‌وكردنی گه‌ده دروست ده‌كات.
دووه‌م: برینی گه‌ده: دروستبوونی برین له‌سه‌ر به‌شێك له دیواری گه‌ده، هۆكاره بۆ دروستبوونی ئازار له گه‌ده‌دا و ده‌كرێت چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته له‌ڕێی خواردنی ده‌رمانی پێویسته‌وه بێت.
سێیه‌م: ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ستیارییان هه‌یه به لاكتۆز: واته گه‌ده‌یان توانای هه‌رسكردنی پێكهاته‌ی لاكتۆزی نییه كه له‌ناو شیره‌مه‌نییه‌كاندا هه‌یه، ئه‌مه ئازاری گه‌ده دروست ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م كێشه‌یه‌ت هه‌یه، ئه‌وا پێویسته دوور بكه‌ویته‌وه له خواردنی شیر و به‌رهه‌مه‌كانی.
چواره‌م: هه‌ستیاری خواردن: هه‌ندێك جار گه‌ده كاردانه‌وه‌ی تایبه‌تی ده‌بێت بۆ خواردنی هه‌ندێك جۆر له خۆراك، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئازار له گه‌ده‌دا و له كه‌سێك بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێ.
پێنجه‌م: دڵه‌ڕاوكێ: ئاگاداربه خه‌مخواردن و دڵه‌ڕاوكێ هۆكار ده‌بێ بۆ دروستبوونی ئازاری گه‌ده، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی تووشبوون به چه‌ندان نه‌خۆشیی جیاواز.
شه‌شه‌م: قه‌بزی: ئه‌مه یه‌كێكه له‌و كێشانه گه‌ده و ریخۆڵه دروستی ده‌كات، زۆریشن ئه‌وانه‌ی به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی قه‌بزیت هه‌یه و ئازاری گه‌ده‌ت هه‌یه، ئه‌وه قه‌بزییه‌كه هۆكاره بۆ ئه‌م ئازاره و پێویسته چاره‌سه‌ری قه‌بزییه‌كه بكه‌ی.
حه‌وته‌م: هه‌وكردنی په‌نكریاس: ئه‌م جۆره له هه‌وكردن ئازارێكی زۆر له گه‌ده‌دا دروست ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه پێش به‌كارهێنانی ده‌رمانی چاره‌سه‌ری ئازاری گه‌ده، پێویسته پشكنین ئه‌نجام بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بیت كه په‌نكریاست تووشی هه‌وكردن نه‌بووه.
هه‌شته‌م: گیرانی گه‌ده: تێپه‌ڕ نه‌بوونی خۆراك به‌ناو ڕێڕه‌وی خۆراك بۆ گه‌ده، یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی دروستبوونی ئازاری گه‌ده و پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت.