كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد و هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال، پەیامێکی ئاراستەی هاندەرانی هەڵبژاردەی وڵاته‌كه‌ی کرد، دوای ئەوەی شه‌وی رابردوو له نه‌یشن لیگدا بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یان به‌ده‌ست هێنا.
رۆناڵدۆ، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "توویتەر"، وێنەیەكی بڵاوكردووه‌تەوە، كە ئاهەنگی بۆ یەكێك لە گۆڵەكانی یارییەكەی دەگێڕێت، و لەسەری نوسیوویەتی: "یارییەكی نایاب، سەركەوتنێكی گرنگ بۆ تیپەكە، هێشتا سه‌رنجمان لەسەر ئامانجەکەمانه، سوپاس بۆ هاندەرانی پۆرتوگالی بۆ پشتگیریی نایابیان."
شه‌وی رابردوو له گه‌ڕی پێنجه‌می خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا "نه‌یشن لیگ"، پۆرتوگال له ده‌ره‌وه‌ی خاكی خۆیدا به 4-0 گۆڵ له كۆماری چیكی برده‌وه.
رۆناڵدۆ لە کاتی یارییەکەدا تووشی پێکانێکی سەختی دەموچاوی بوو، خوێن به لووتیدا هاته خواره‌وه، به‌ڵام سوور بوو له‌سه‌ر ته‌واوكردنی یارییه‌كه و نه‌چووه ده‌ره‌وه.
پۆرتوگال به 10 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می گرتووه و ئامانجی ئه‌وه‌یه بگاته چوارگۆشه‌ی زێرینی خوله‌كه، كه خۆی پاڵه‌وانی یه‌كه‌م وه‌شانی خوله‌كه‌یه له 2018-2019.