له راپۆرتێكی ئه‌مدواییه‌ی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی "ETC Group" ئاشكرای كردووه، چوار بۆ شه‌ش كۆمپانیای گه‌وره كۆنترۆڵی زۆربه‌ی زنجیره خۆراكییه جیهانییه‌كان ده‌كه‌ن. له هه‌مان كاتدا ئه‌م دۆخه قۆرخكارییه ئاسایشی خۆراكی ژماره‌یه‌ك له دانیشتووانی دنیا ده‌خاته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌وه.
345 ملیۆن كه‌س له دنیادا له مه‌ترسی برسێتیدان
له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی
ئاسایشی خۆراك، ڕێكخراوی دادپه‌روه‌ری ژینگه‌یی "ETC Group" ئاشكرای كرد، له ڕاپۆرته‌كه‌یدا به ناونیشانی "Food Barons 2022"، كه كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان بۆ پیشه‌سازییه‌كانی خۆراك قازانجێكی گه‌وره‌یان له قه‌یرانی Covid-19 كه‌ڵه‌كه كردووه، له چوار بۆ شه‌ش له‌وانه زۆربه‌ی زنجیره جیهانییه‌كانی دابینكردنی خۆراك به‌ده‌ست ده‌هێنن.
ڕێكخراوه‌كه له شیكارییه‌كانیدا بۆ دۆخی دادپه‌روه‌ری خۆراك له دنیادا، زیادی كردووه كه ئه‌م سیاسه‌ته قۆرخكارانه‌ی كه زاڵن به‌سه‌ر بازاڕی خۆراكی جیهانیدا، هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی خۆراكی ژماره‌یه‌ك له گه‌لانی دنیا ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌یش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕای گه‌یاندووه كه 345 ملیۆن كه‌س له دنیادا له مه‌ترسی برسێتیدان.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه "ETC Group" له زنجیره‌كانی دابینكردنی ماده كیمیاییه كشتوكاڵییه‌كان و تۆ‌و و په‌ینی كیمیایی، كۆمپانیای چینی "Singenta" له‌سه‌ر ته‌ختی ئه‌م بازرگانییه‌یه، به‌و پێیه‌ی چاره‌كێكی بازاڕی جیهانی بۆ ئه‌و كه‌ره‌ستانه پێكده‌هێنێت.
ئه‌م كۆمپانیایه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی په‌كینه‌وه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت و پله‌ی یه‌كه‌می له دنیادا هه‌یه، وه‌ك گه‌وره‌ترین كۆمپانیا چالاكه له ماده كیمیاییه كشتوكاڵییه‌كان و تۆ‌و و په‌ینی كیمیایی، دواتر كۆمپانیاكانی ئه‌ڵمانی "BASF" و "Bayer" و "Coverta"ی ئه‌مه‌ریكی دێن. ئه‌م كۆمپانیایانه پێكه‌وه 62.5%ی بازاڕی جیهانی پێكده‌هێنن. 25 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر 10 كۆمپانیا پشكی 40٪یان له بازاڕی جیهانی تۆوی بازرگانیدا هه‌بووه، به به‌راورد به ئه‌مڕۆ كه ته‌نیا دوو كۆمپانیا هه‌مان پشكی بازاڕیان هه‌یه.
له‌باره‌ی بازاڕی ئامێره كشتوكاڵییه‌كان كه بریتین له تراكتۆر و دروێنه و ئامێری ڕشاندنی قڕكه‌ر، نیوه‌ی بازاڕه‌كه له‌لایه‌ن شه‌ش كۆمپانیا له سه‌رانسه‌ری دنیا قۆرخ كراوه. له ساڵی 2020دا كۆی قازانجی كۆمپانیاكانی"Deere & Company"ی ئه‌مه‌ریكی و "كوبۆتا"ی ژاپۆنی و"CNH Industrial"ی به‌ریتانی زیاتر له 47 ملیۆن و 381 ملیۆن دۆلاری تێپه‌ڕاندووه.
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا گرووپی ADQ Holding Group كه سه‌ربه حكوومه‌تی ئیماراته، 45%ی پشكه‌كانی له كۆمپانیای Louis Dreyfus به‌ده‌ست هێنا كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی دنیا له كه‌رتی كشتوكاڵ و پرۆسێسی خۆراك و كه‌شتیوانی نێوده‌وڵه‌تیدا. ئه‌وه‌ی پێشانی ده‌دات به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی "گاردیان"ی به‌ریتانی، تا چه‌ند وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرنگی به ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی خۆراكیان ده‌ده‌ن به به‌رهه‌مهێنانی خۆراك له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
له به‌رانبه‌ر ئه‌م واقیعه، ڤێرۆنیكا ڤیلا به‌رپرسێك له ڕێكخراوی دادپه‌روه‌ری ژینگه‌یی "ETC Group" ڕوونی كرده‌وه: "ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بێت كه نایه‌كسانی پێكهاته‌یی و قۆرخكاری كۆمپانیاكان (له زنجیره‌كانی دابینكردنی خۆراك) نرخی خۆراك به‌رز ده‌كه‌نه‌وه"، ڕاپۆرته‌كه تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و یه‌كگرتنه سه‌رسوڕهێنه‌ره (بۆ ئه‌م كۆمپانیایانه) كه توانیویانه له‌ڕێی قه‌یرانی كۆڤید-19 و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و جه‌نگه‌وه قازانج بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و تاوانبارانه‌یش ده‌ستنیشان ده‌كات كه سووته‌مه‌نی برسێتی گه‌شه‌سه‌ندوون له سه‌رانسه‌ری دنیادا."
ئه‌م راپۆرته‌ی رێكخراوی FAO چه‌ند رۆژێك دوای ئه‌وه دێت كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری دا له‌وه‌ی سه‌تان ملیۆن كه‌س له دنیادا مه‌ترسی برسێتییان له‌سه‌ره، ئه‌مه‌یش حاڵه‌تێكی له‌ناكاوی خۆراكی بێ وێنه پێكده‌هێنێت. ده‌یڤید بیزلی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی گوتووه، 345 ملیۆن كه‌س ڕووبه‌ڕووی نائاسایشی توندی خۆراك ده‌بنه‌وه له‌و 82 وڵاته‌ی كه به‌رنامه‌كه تێیدا كار ده‌كات.
بیزلی گوتی، "زۆر جێی نیگه‌رانییه كه 50 ملیۆن له‌و كه‌سانه له 45 وڵات‌دا به‌ده‌ست به‌دخۆراكی تونده‌وه ده‌ناڵێنن و له لێواری برسێتیدان. له كۆتادا پێویسته بگوترێ كه ئه‌وه‌ی پێشتر شه‌پۆلی برسێتی بووه، ئێسته تسونامیی برسێتییه".