كۆنسێرت بۆ تیپی میلیی چیك لە هەولێر ئەنجام دەدرێ‌

:: AM:10:32:26/09/2022 ‌
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ كۆنسێرتێكی گۆرانی و موزیك بۆ تیپێكی میلی چیك ئەنجام بدرێ‌ و بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری هەولێریش هاوئاهەنگە.

ئەمڕۆ دووشەم 26ـی ئەیلوول، لە بانگێشتێكی بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری هەولێر هاتووە، ئەمڕۆ كۆنسێرتێكی گۆرانی و موزیكی تیپێكی میلیی كۆماری چیك لە هەولێر بەڕێوە دەچێت، كونسوڵگەی كۆماری چیك لە هەولێر بە هاوئاهەنگی و هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر پێشكەشی دەكات.

روون كراوەتەوە، ئەو كۆنسێرتە رێزگرتنە لە هونەر و موزیك و پێوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری چیك، لە سەعات شەشی ئێوارە لەسەر قەڵای هەولێر دەبێت.

كۆماری چیك لە هەرێمی كوردستاندا لە رابردوو چەندان چالاكی هونەری و موزیكی ئەنجام داوە.



وشە - رامیار جەواد