به ئه‌لیكترۆنیكردنی فۆرمی خۆراك، له قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌دایه و ئه‌گه‌ر سه‌ربكه‌وێت، ئه‌وا له هه‌رێمی كوردستان و عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێت و پڕۆژه‌كه خزمه‌ت به خه‌ڵكی هه‌ژار ده‌كات.
نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی بازرگانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، له هه‌نگاوه‌كانیان بۆ به ئه‌لیكترۆنیكردنی فۆرمی خۆراك به‌رده‌وامن و له عێراقیشدا پارێزگای نه‌جه‌فیان وه‌ك نموونه وه‌رگرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن تا چه‌ند سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و دواتریش له ناوچه‌كانی تر جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.
ئه‌و روونی كرده‌وه له هه‌رێمی كوردستاندا چه‌ند وۆركشۆپێكیان ئه‌نجام داوه له‌باره‌ی به ئه‌لیكترۆنیكردنی فۆرمی خۆراك، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ ئه‌و كاره جێبه‌جێ بكرێت .
لیستی ناوه‌كان له كه‌سانی مردوو و ئه‌وانه‌ی بۆ ده‌ره‌وه رۆیشتوون یان مووچه‌ی به‌رزیان هه‌یه پاك ده‌كرێنه‌وه
به‌گوته‌ی نه‌وزاد شێخ كامیل، ئێسته پڕۆژه‌كه له قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌دایه و ده‌یانه‌وێ بزانن تا چ ئاستێك سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، دواتریش له هه‌رێم و عێراق فۆرمی خۆراك به ئه‌لیكترۆنی ده‌كرێت كه سوودێكی زۆری ده‌بێت، لیستی ناوه‌كان له كه‌سانی مردوو و ئه‌وانه‌ی بۆ ده‌ره‌وه رۆیشتوون یان مووچه‌ی به‌رزیان هه‌یه پاك ده‌كرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ساڵانه چه‌ند به‌شه خۆراكێك بده‌ن، زیاتر بكرێت و خه‌ڵكی هه‌ژار لێی سوودمه‌ند بێت و كوالێتی به‌شه خۆراكی مانگانه‌ش باشتر بێت.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، زیاتر به‌شه خۆراكی ئه‌وانه بڕاوه كه خه‌ڵكی هه‌رێمن و مووچه له به‌غدا وه‌رده‌گرن، مووچه‌كه‌شیان له ملیۆنێك و 500 هه‌زار دینار زیاتره، چونكه لیسته‌كه‌یان لایه و فۆرمه‌كه‌شیان ماوه و ته‌نیا به‌شه خۆراكیان بڕاوه، بۆیه ئه‌گه‌ر فۆرمی خۆراك ببێته ئه‌لیكترۆنی، پاره‌یه‌كی زۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه و ساڵانه له جیاتی حه‌وت به‌شه خۆراك، ده‌توانرێت هه‌شت به‌شه خۆراك بدرێت، ئه‌و سیستمه به‌گشتی له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌ژاردایه.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراهیم