لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی فڕەنسیی یانەی پاریس سانجێرمان، ستایشی تواناکانی کیلیان ئێمباپی هاوڕێی له تیپه‌كه‌یدا كرد و به دڕه‌نده‌یه‌كی به‌هێز وه‌سفی كرد.
مێسی لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی TUDNی مەکسیکی گوتی: کیلیان ئێمباپێ یاریزانێکی جیاوازە، ئەو لە رووبه‌ڕووبوونه‌وه كه‌سییه‌كاندا دڕندەیەکی زۆر بەهێزە .
ئه‌ستێره‌كه‌ی ئەرجەنتین هه‌روه‌ها گوتی: ئێمباپێ دەچێتە شوێنە چۆڵەکان، زۆر خێرایە، گۆڵی زۆریش تۆمار دەکات، ئه‌و یاریزانێکی تەواو و تۆكمه‌یه، چەند ساڵێکە سەلماندوویەتی، لە ساڵانی داهاتووشدا بە دڵنیاییەوە لە باشترینەکان دەبێت".
مێسی و ئێمباپێ له‌گه‌ڵ نه‌یمار، سێكوچكه‌یه‌كی به‌هێزیان له هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌ی پارس سانجێرمان پێكهێناوه و ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به تایبه‌تی له‌م وه‌رزه‌دا.
یانەی پاریس سانجێرمان ئێسته له خولی فڕه‌نسا بە کۆکردنەوەی 22 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندییدایه و بە دوو خاڵ له پێش مارسیلیایه.