بە پشتبەستن بە پێنج جۆر چالاکی، بە تایبەتی لە پێش تەمەنی هەرزەکاریی، دەتوانرێت ئاستیی زیرەکیی منداڵ بەرز بکرێتەوە.
پێده‌چێت كه‌سانی سه‌ركه‌وتوو ئاستی زیره‌كییان به‌رزتر بێت، ئاساییه دایك و باوكان بیانه‌وێ منداڵه‌كانیشیان ئاستی زیره‌كییان به‌رزتر بێت. به‌ڵام ئایا منداڵان به ئاستی زیره‌كی به‌رزتر له دایك ده‌بن، یان ده‌توانرێ له ڕێی هه‌ندێك چالاكییه‌وه په‌ره‌یان پێ بدرێت و بگه‌یه‌نرێنه ئه‌و ئاسته؟
به‌پێی راپۆرتێك كه له
تایمز ئۆف هیندستان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌توانرێ زیره‌كیی منداڵ له ساڵانی دروستبوونی گه‌شه‌ی بیركردنه‌وه‌وه، له ڕێی ئه‌م چالاكییانه‌ی خواره‌وه‌دا زۆر به‌رز بكرێته‌وه:
منداڵه‌كه‌ت وا لێ بكه هه‌ر وه‌رزشێك بێت ئه‌نجامی بدات
1- ئه‌نجامدانی وه‌رزش
چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریانخستووه كه وه‌رزشكردن چالاكی مێشك به‌رز ده‌كاته‌وه و ئه‌ندۆرفین له له‌شدا ده‌رده‌كات، به‌مه‌ش كاركردن و توانای مێشك به‌رز ده‌كاته‌وه. منداڵه‌كه‌ت وا لێ بكه هه‌ر وه‌رزشێك بێت ئه‌نجامی بدات، دڵنیابه كه به هه‌مانشێوه به ته‌واوی چێژی لێ وه‌رده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین سوودی لێ وه‌ربگرێت.
2-حیسابی بیركاریی هه‌ڕه‌مه‌كی
ده‌كرێت یه‌كێك له دایك و باوك داوا له منداڵه‌كه‌ی بكات هه‌ندێك كێشه‌ی ساده‌ی بیركاری چاره‌سه‌ر بكات به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی به درێژایی ڕۆژ، ئاگاداری ئه‌وه بێت كه زیاده‌ڕه‌وی نه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بۆی نامۆ نه‌بێت. ده‌كرێت ئه‌م شێوازه ببێته چالاكییه‌كی به‌جۆش، تێبینی ئه‌وه بكه كه ده‌كرێت ته‌نیا بیركاری ساده بێت، بۆ نموونه وه‌ك 1+1 كه ئه‌مه‌ش كاركردنی مێشكی زۆر باشتر ده‌كات.
3-ژه‌نینی ئامێرێكی موزیك
له ڕووی زانستییه‌وه ژه‌نینی ئامێره موزیكییه‌كانی وه‌ك كه‌مانچه و پیانۆ و ئامێره ریتمییه‌كان و هه‌موو جۆرێكی ئامێری موزیك، بۆ گه‌شه‌كردنی توانای زیره‌كی و متمانه‌ی منداڵ ئاستێكی زۆرباشی هه‌یه كه گرنگی پێ بدات.
4- چاره‌سه‌ركردنی مه‌ته‌ڵه‌كان
ئه‌گه‌ر منداڵێك ڕۆژانه تا 10 خولهك بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌ته‌ڵه‌كان به‌سه‌ر ببات، ده‌توانێ سوودێكی زۆری هه‌بێت بۆ ته‌ندروستیی مێشكی.
5- ڕاهێنانی هه‌ناسه‌دان
ڕاهێنانی هه‌ناسه‌دانی قووڵ سوودێكی زۆری هه‌یه بۆ منداڵان، ته‌نانه‌ت بۆ گه‌وره‌كانیش . ڕاهێنانی هه‌ناسه‌دان ڕێ به منداڵان ده‌دات كه بیركردنه‌وه‌كانیان فلته‌ر بكه‌ن و بیركردنه‌وه‌یه‌كی ڕوونتر به‌ده‌ست بهێنن. هه‌روه‌ها هێزی بیركردنه‌وه‌یان به‌رز ده‌كاته‌وه.
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه كاتێك منداڵان بۆ ماوه‌ی 10 خولهك ڕاهێنانی هه‌ناسه‌دان ده‌كه‌ن، ئه‌وا مێشكیان به باشی گه‌شه ده‌كات و ئه‌نجامی ته‌ندروستییه‌كی باشی مێشك ده‌رده‌خات .
پسپۆڕان ئامۆژگاری ئه‌وه ده‌كه‌ن كه منداڵان له به‌یانیان زوودا و پێش خه‌وتن، ڕاهێنانی هه‌ناسه‌دانی قووڵ ئه‌نجام بده‌ن .
وشە\کەژاڵ کەمال