له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا ژماره‌ی هه‌شتاگه‌كانی ژینا "مه‌هسا" ئه‌مینی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، گه‌یشته سه‌رووی 100 ملیۆن.
یه‌كه‌م جاره له‌سه‌ر ناوی كه‌سێكی كورد ژماره‌ی هه‌شتاگه‌كان تا ئه‌و ئاسته به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كانی ناوی ئه‌و كچه سه‌قزییه له‌سه‌ر ته‌واوی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی ئێران و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی دنیا ده‌رده‌خات.
هه‌ر له چه‌ند رۆژی رابردوودا هاككه‌ره‌كانی سه‌ربه كۆماری ئیسلامی، هه‌ندێك هه‌وڵیان به‌ڕێ خست بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌م هه‌شتاگه به‌لاڕێدا به‌رن و چیتر خه‌ڵك به‌كاری نه‌هێنێت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
هه‌شتاگه‌كه هه‌ر له دوو رۆژی یه‌كه‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌یشته 11 ملیۆن، ئه‌وكات میدیاكانی فارسی زمان بڵاویان كرده‌وه له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا، بێوێنه بووه و ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاندووه. دواین جار سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌شتاگێكی پێوه‌ندیدار به خۆپێشاندانه‌كانی ئێران گه‌یشتبووه نزیكه‌ی 11 ملیۆن.
ناوی ژینا بووه دروشمی سه‌ره‌كی خۆپێشانده‌رانی فارس و له‌گه‌ڵ ژیان و ئازادی گوتیانه‌وه.
ژینا ئه‌مینی كه ناوه‌كه‌ی له ره‌گه‌زنامه‌دا مه‌هسا ئه‌مینییه، له ناو میدیا فارسییه‌كان زیاتر به مه‌هسا ناسرا و هه‌رچه‌نده ناوی ژیناش به‌كار هێنراوه، ته‌نانه‌ت ناوی ژینا بووه دروشمی سه‌ره‌كی خۆپێشانده‌رانی فارس و له‌گه‌ڵ ژیان و ئازادی گوتیانه‌وه.
ژینا "مه‌هسا" ئه‌مینی كه خه‌ڵكی سه‌قز بوو، له 13ی ئه‌یلوول له‌گه‌ڵ براكه‌ی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گیران به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه.
رۆژی شه‌موو 17ی مانگ به به‌شداریی هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی سه‌قز، ته‌رمی ژینا به‌خاك سپێرا. رۆژی دووشه‌م 19ی مانگ مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه چوو و له‌و كاته‌وه تا ئه‌م ساته‌ش خۆپێشاندان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران درێژه‌ی هه‌بووه و به‌تایبه‌ت له دوای ئێواران گه‌رموگوڕتر بوون.