زۆرجار مرۆڤ كاتێك جه‌نجاڵییه‌كانی شاره گه‌وره‌كانی بێزاری ده‌كات، بێزاری خۆی ده‌رده‌بڕی و خۆزگه‌ی ئه‌وه ده‌خوازێت له نێو سروشت و دوور له جه‌نجاڵی بژیێت، به‌ڵام ئایا جیاوازی ژینكردن له نێو شاره‌كه جه‌نجاڵه‌كان و مانه‌وه له نێو سروشت چییه و كاتێك له نێو سروشت بین چ كاریگه‌ری و گۆڕانێك به‌سه‌ر مێشك و ئاوه‌زمان دێت، ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین به مانه‌وه له نێو جه‌نجاڵی شار، زانایان له‌وباره‌وه توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام داوه و پێگه‌ی ساینس ئه‌لێرت كه گۆڤارێكی زانستییه ناوه‌رۆكی توێژینه‌وه‌كه‌ی به پوختی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به‌شێوه‌یه‌كی
گشتی ئه‌مه لای هه‌مووان ڕوونه كه مانه‌وه له سروشت ئارامی زۆرمان پێده‌خشێت و هه‌ر بۆیه‌یش زۆرینه‌ی هیوای پێ ده‌خوازن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه و فاكتی زانستی ئه‌و ئارامییه چ كاریگه‌ریمان له‌سه‌ر داده‌نێت، توێژه‌رانی په‌یمانگه‌ی ماكس بلانكی ئه‌ڵمانی كه توێژینه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه و 63 خۆبه‌خشیان وه‌رگرتووه و سه‌رجه‌میان خراونه‌ته ژێر لێكۆڵینه‌وه و به‌سه‌ر دوو گرووپ دابه‌شكراون، سه‌ره‌تا پشكنینی ڕه‌نگاوڕه‌نگ "ڕه‌نین"ی مێشكی هه‌ر 63 به‌شداربووه‌كه‌یان كردووه و دواتر یه‌كێك له گرووپه‌كان براونه‌ته نێو دارستانی گروونڤالد له به‌رلین و نه‌خشه‌یه‌كی دیاریكراویان پێداون، واته بێ ئه‌وه‌ی مۆبایلی زیره‌كیش به‌كاربهێنن، ماوه‌ی یه‌ك سه‌عات مۆڵه‌تیان پێدراوه كه به ئارامی به نێو دارستانه‌كه پیاسه بكه‌ن و دواجاریش بگه‌ن به‌و خاڵه‌ی كه له نه‌خشه چاپكراوه‌كه بۆیان دیارییكراوه.
گرووپی دووه‌م براونه‌ته ناو چه‌قی شاری به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا و به‌هه‌مانشێوه ماوه‌ی سه‌عاتێكیان خراوه‌ته به‌رده‌م تا له ناوچه‌یه‌كی زۆر جه‌نجاڵی ناوه‌ندی شاری به‌رلین پیاسه بكه‌ن و بگه‌ن به‌و ئامانجه‌ی له‌سه‌ر نه‌خشه بۆیان دیاریكراوه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو گرووپه‌كه له سه‌عاتێكدا ئه‌ركه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ كرد، دواتر دووباره پشكنینی ڕه‌نگاوڕه‌نگ "ڕه‌نین"ی مێشكیان دووباره بۆ ئه‌نجام دراوه‌ته‌وه، تا گۆڕانكارییه‌كان به‌راورد بكه‌ن و به‌مشێوه‌یه‌یش كاریگه‌ری پیاسه‌كردن بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك له نێو دارستانێكی ئارام و جه‌نجاڵترین شوێنی به‌رلین له‌سه‌ر مێشكی هه‌ردوو گرووپه‌كه بدۆزنه‌وه و تۆماری بكه‌ن.
له ئه‌نجامی به‌راوردكردنی پشكنینه‌كانی هه‌ردوو گرووپ، توێژه‌ران جیاوازی كاری به‌شی پشته‌وه‌ی مێشكی هه‌ردوو گرووپه‌كه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت، كه به ڕوونی جیاوازی دروستببوو و سه‌رنجی توێژه‌رانی به‌لای خۆیدا ڕ‌اكێشا، ده‌رئه‌نجامه‌كه‌یش به‌وشێوه‌یه بوون، كه ئه‌و گرووپه‌ی سه‌عاتێك له نێو دارستان پیاسه‌یان كردووه، فشار و نیگه‌رانی و سترێسی كه‌متر له مێشكیان تۆماركراوه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه‌ی كه له نێو جه‌نجاڵترین شوێنی به‌رلین پیاسه‌یان كردووه. ئه‌مه‌یش ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه كه پیاسه‌كردن له نێو سروشت و دارستانه‌كان سوودی زۆر زیاترمان پێ ده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ك سووڕانه‌وه و پیاسه له نێو شاره گه‌وره و جه‌نجاڵه‌كان، بۆیه زانایان ڕاسپارده‌یان ئاراسته‌ی هه‌موو مرۆڤێك كردووه، كه كاته به‌تاڵه‌كانیان به پیاسه‌كردن له نێو دارستانه سروشتییه‌كان و پاركه‌كان به‌سه‌ر ببه‌ن.
سیمۆن كون زانای بواری ده‌مارناسی و سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه له‌وباره‌وه بۆ گۆڤاره‌كه دواوه و ده‌ڵێ، ئه‌م تاقیكردنه‌وه و توێژینه‌وه به ته‌واوی ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه پیاسه‌كردن و مانه‌وه له نێو سروشت و كه‌شی هێمندا یارمه‌تیده‌رێكی به‌هێزه بۆ مانه‌وه‌ی مێشكی مرۆڤ به ته‌ندروستی و دووربوون له ته‌نگژه و گرژی و فشار و ئاڵۆزییه‌كان، هه‌رچه‌نده باشبوونی پیاسه‌كردن و مانه‌وه له نێو دارستانه‌كان كه كه‌شێكی پاكی هه‌یه لای هه‌مووان ڕوون و ئاشكرابووه و ئه‌مه شتێكی نوێ نییه، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كان به وردی و دیاریكراوی و كۆنكرێتی چین، ئه‌مه كارێكی نوێ و جیاوازبوو كه ده‌ستمان پێكرد و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌یمان به‌دی هێنا.
زیاتر گوتی، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه هانمان ده‌دات كه ڕوو له هه‌موو مرۆڤێك بكه‌ن كه به ته‌مه‌نداچوون یان له ژێر فشار و پاڵه‌په‌ستۆی ده‌روونی و گرژی و سترێس و ڕه‌شبینیدان، كاته ئازاده‌كانیان له نێو دارستان و پاركه‌كان به‌سه‌ر ببه‌ن و دووركه‌ونه‌وه له مانه‌وه به به‌رده‌وامی له نێو شاره گه‌وره و جه‌نجاڵه‌كان كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زیانی بۆ ته‌ندروستی مێشك هه‌یه، هاوكات به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا له شاره گه‌وره‌كانه‌وه كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان و سییه‌كانی مرۆڤیش تووشی گرفت و كێشه ده‌بنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ناكرێ ده‌رئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه په‌راوێز بخه‌ن، بگره پێویسته به‌لای كه‌مه‌وه هه‌فته‌ی جارێك یان دووجار له كه‌شوهه‌وایه‌كی ئازاد و له نێو دارستان یان پارێكێك سه‌عاتێك یان زیاتر به‌سه‌ر ببه‌ن و كێشه و گرژییه‌كان له‌یاد خۆتان ببه‌نه‌وه و مێشكێكی ئارامتان هه‌بێ و چێژ له كاته‌كانت وه‌ربگرن.