به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، گرتنی دوو بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ری له شاره‌كه‌دا راگه‌یاند و ده‌ڵێن، ماده‌ی هۆشبه‌ریان له ده‌ره‌وه ده‌هێنایه هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 26ی ئهیلوول، ئاسایشی سلێمانی رای گه‌یاندووه كه له دوو چالاكی جیادا ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی 139 گرام ماده‌ی هۆشبه‌ری جۆری "كریستاڵ" دا گیرا.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه تۆمه‌تبارێك به‌ناوی "ك. ك. ر" گیراوه كه له دایكبووی 1976ی شاری كه‌ركووكه و ئۆتۆمۆبێلێكی جۆری "لكزسی پێ بووه، كه له‌سه‌ر ڕێی سلێمانی- كه‌ركووك گیراوه.
روونكراوه‌ته‌وه كه ئه‌و تۆمه‌تباره ماده‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هێناوه و له ماڵێكیشدا تۆمه‌تبارێكی له دایكبووی 1994 گیرا به‌ناوی "ع.ع" به‌نیازبوونه "كریستاڵ" بگوازێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندان تۆمه‌تباری تری ماده‌ی هۆشبه‌ر له سلێمانی گیراون و دراونه‌ته دادگا.