مه‌عكه‌رۆنی و په‌تاته و پیتزا و پاستا، خواردنی دڵخوازی زۆر كه‌سن به‌هۆی تامه خۆشه‌كه‌یانه‌وه، به‌ڵام زۆر ته‌ندروست نین، چونكه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له كاربۆهیدراتیان تێدایه، بۆیه باشترین بژارده نین، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ كێشیان دابه‌زێنن و چه‌ند كیلۆگرامێك چه‌وری له له‌شیان كه‌م بكه‌نه‌وه.
وا ده‌كه‌ن خێراتر هه‌ست به تێربوون بكه‌یت
ئێلی پریچه‌ر پسپۆڕی خۆراك دووپاتی له‌وه كرده‌وه، خواردنی كاربۆهیدراتی ته‌ندروست به‌شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند "زۆر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته به باشترین شێوه كار بكات"، له‌بری ئه‌وه‌ی خۆمان بێبه‌ش بكه‌ین له خواردنی ئه‌م خۆراكانه، ده‌توانین هه‌ندێك ده‌ستكاری بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستتر بین."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌بری ئه‌وه‌ی كاربۆهیدراته‌كان له خواردنه‌كانماندا به‌ته‌واوی له‌ناو ببه‌ین، پێویسته سه‌رنجمان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كاربۆهیدراتانه بێت كه بڕێكی زیاتر له ڕیشاڵ و ڤیتامین و كانزاكان دابین ده‌كه‌ن.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك ڕێ پێشنیار كراوه بۆ گۆڕینی خواردنه دڵخوازه‌كانمان، وه‌ك مه‌عكه‌رۆنی و پیتزا كه كاربۆهیدراتیان تێدایه بۆ خواردنی ته‌ندروستتر.
سه‌ره‌تا له مه‌عكه‌رۆنییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ین، خواردنه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مه‌عكه‌رۆنی ده‌توانێ خێزانه‌كه بكاته ژه‌مێكی ته‌ندروست، بۆیه پێویست ناكات له فیتۆچین بترسیت. پسپۆڕانی بواری خۆراك پێشنیاری گۆڕینی مه‌عكه‌رۆنی سپی به جۆره‌ها دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو ده‌كه‌ن، چونكه به‌م شێوه‌یه ڕیشاڵی زیاتری خۆشه‌ویستی ڕیخۆڵه دابین ده‌كات.
یان مه‌عكه‌رۆنی له‌سه‌ر بنه‌مای نۆك یان نیسكی سوور هه‌ڵبژێره بۆ ئه‌وه‌ی ڕیشاڵ و پرۆتینی زیاتر بێت، هه‌ردووكیان وا ده‌كه‌ن خێراتر هه‌ست به تێربوون بكه‌یت، بۆیه كه‌متر ئه‌گه‌ری زیاده‌ڕۆیی ده‌خۆیت.
له‌باره‌ی سۆسه‌كان، له‌بری سۆسێكی مه‌عكه‌رۆنی قورس و كرێمدار كه ده‌توانێ كالۆری زیاده و ئاستی به‌رزی چه‌وری زیاد بكات، ئێلێ پێشنیاری كرد كه سۆسی ته‌ماته‌ی ماڵه‌وه هه‌ڵبژێریت. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی دژه ئۆكسێنه‌ری لایكۆپینیان تێدایه، كه ده‌توانرێ مشتێك سپێناخی برژاوی بۆ زیاد بكرێت بۆ زیادكردنی ئاسن و ڤیتامین K و مه‌گنیسیۆم.
له‌باره‌ی پیتزا چه‌ند ڕێیه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌یته ژه‌مێكی ته‌ندروست، له‌بری هه‌ویرێكی سپی پاڵاوته، پسپۆرانی خۆراك پێشنیاریان كردووه كه توێكڵی دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو هه‌ڵبژێریت. هه‌روه‌ها ده‌توانی په‌نیری سووكتر به‌كار بهێنیت، هه‌روه‌ها سه‌وزه‌ی زیاتری تێ بكه‌یت وه‌ك قارچك و گه‌نمه‌شامی شیرین و زه‌یتوون.
هاوكات ئاماژه‌ی به پێویستی زانینی قه‌باره‌ی به‌شه‌كان كرد، بۆیه له‌بری ئه‌وه‌ی به ته‌نیا پیتزایه‌كی ته‌واو بخۆیت، ده‌توانی شانبه‌شانی خواردنێكی زه‌ڵاته له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كه‌ت به‌شی بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا نیو پیتزات هه‌بێت.