دكتۆر یه‌لێنا تیخۆمیرۆڤا پسپۆڕی خۆراكی ڕووسی ڕای گه‌یاند، ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی دابه‌زاندنی كێشی زیاده ده‌كه‌ن، پێویسته به ته‌واوی واز له خواردنی شه‌كر بهێنن. چونكه كاتێك خواردنی شه‌كر سنووردار ده‌كرێت، ئه‌وه كێشی له‌ش كه‌م ده‌بێته‌وه و ته‌ندروستی له‌ش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باشتر ده‌بێت.
وازهێنانی له‌ناكاو و ته‌واوه‌تی هیچ لێكه‌وته‌یه‌كی نه‌رێنی بۆ ته‌ندروستی دروست ناكات
ئه‌و پسپۆڕه له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "ئیزڤێستیا" ئاماژه به‌وه ده‌كات، وازهێنانی له‌ناكاو و ته‌واوه‌تی له شه‌كر، هیچ لێكه‌وته‌یه‌كی نه‌رێنی بۆ ته‌ندروستی دروست ناكات، به به‌راورد به وازهێنانی ته‌واوه‌تی مه‌ی و ماده هۆشبه‌ره‌كان.
ئه‌و ده‌ڵێت، "ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت كێشی له‌شی به‌ته‌واوی دابه‌زێنێت، له پڕ واز له شیرینی بهێنێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ شتێكی خراپی به‌سه‌ردا نایه‌ت. چونكه وازهێنان له شه‌كر هێنده‌ی وازهێنان له مه‌ی یان ماده هۆشبه‌ره‌كان خراپ نییه". ماده ده‌روونییه‌كان كه هۆكارن بۆ ئالووده‌بوون، تووشی قه‌یرانی خۆبه‌دوورگرتن له‌م مادانه ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ناكاو واز له خواردنی شیرینی بهێنێت، ئه‌وا تووشی ئه‌م قه‌یرانه نابێت و هیچ لێكه‌وته‌یه‌كی ڕژدی ته‌ندروستی نابێت".
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ كێشی له‌شی دابه‌زێنێت، پێویست ناكات به ته‌واوی واز له شیرینی بهێنێت. چونكه ئێسته ئه‌وه‌ی له فرۆشگه‌كاندا ده‌فرۆشرێت "شیرینی جێگره‌وه" كه له
isomaltooligosaccharide (كاربۆهیدراتێكه كه له‌لایه‌ن كۆئه‌ندامی هه‌رسه‌وه هه‌ڵنامژرێت كه جێگره‌وه‌ی شه‌كری تێدایه).
ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد زۆر شه‌كر به‌كار ده‌هێنیت یان زیاتر ئه‌و خۆراكانه ده‌خۆیت كه بڕێكی زۆر شه‌كریان تێدایه، له‌م كاته‌دا پێویسته خواردنی شه‌كر سنووردار بكرێت، چونكه زۆر به‌كارهێنانی شه‌كر، چه‌ندان زیان به له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت.