له رووداوێكی سه‌یردا و لە یەکەم شەوی زاوایەتیدا، زاوا كارێكی نامۆی به‌رانبه‌ر بووك ئه‌نجام دا، لە گەرماو دەرگای لەسەر بووک داخست و خۆی چووە خەوێکی قورسەوە، بەڵام دواجار بووک و پارەیەکی زۆریشی لەدەست دا.
دیارە لەو شەوەدا کێشەیەک لە نێوان بووک و زاوایەکی ئوردنیدا روویداوە و زاوا به رێیه‌كی زۆر شێتانە سزای بووكه جوانه‌كه‌ی دا، كه هیچ كه‌سێك پێشبینی نه‌ده‌كرد، ناچاری كرد بچێته گه‌رماو و ده‌رگاكه‌ی به‌سه‌ردا داخست، دواتر گه‌ڕایه‌وه سه‌ر جێیه‌كه‌ی و خەوت.
بووكه‌كه هەوڵ دەدات دەرگاکە بکاتەوە بەڵام دەرگای گەرماو داخراوە و دوای ماوەیەکی زۆر چاوەڕوانی، ناچار دەبێت به هاواره‌وه داوای یارمه‌تیی بکات.
لەوکاتەدا كارمه‌ندی هۆتێله‌كه گوێی لە هاوارەکە بوو و بۆیەش پێوه‌ندی به پۆلیسه‌وه كرد و پۆلیس به‌سه‌ر ژووره‌كه‌یان دادا.
کاتێک پۆلیس دەگاتە ژوورەوەکە دەبینێت زاوا پاڵ كه‌وتووه له‌سه‌ر جێیه‌كه‌ی و له خه‌وێكی قورسدایە، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر له ژووره‌وه نه‌بێت، له كاتێكدا بووكه‌كه‌ی له گه‌رماودا داوای یارمه‌تی ده‌كرد .
پاسەوانەکانی هوتێلەکە پێش گەیشتنی پۆلیس پارەیەکی زۆریان لە زاواکە دزیوە
لەم رووداوەدا دوو شتی نامۆ هەبوو ئەویش ئەوەیە پاسەوانەکانی هوتێلەکە پێش گەیشتنی پۆلیس پارەیەکی زۆریان لە زاواکە دزیوە و سەرەڕای ئەمە، بە تۆمەتی زیندانیکردنی بووک، سکاڵایان تۆمار کردووە و پۆلیسیان لەم رووداوە ئاگادار کردووەتەوە و بەمەش زاوا راپێچی بنكه‌ی پۆلیس كرا و شه‌وه‌كه‌ی له‌وێ به‌سه‌ر برد .
هێشتا ئەوە لە لایەن پۆلیس روون نەکراوەتەوە بۆچی زاواکە لە شەوی یەکەمی زاوایەتیدا دەرگای لەسەر بووک داخستووە و بۆخۆی نوستووە و دیاریش نییە بۆچی پاسەوانەکان بەر لەوەی کە فریای بووک بکەون پارەکەیان دزیوە و پاشان پۆلیسیان ئاگادار کردووەتەوە.