توێژینه‌وه‌یه‌كی چینی ده‌ریخستووه كه ئه‌و پیاوانه‌ی چا ده‌خۆنه‌وه، ڕه‌نگه چڕی و ژماره‌ی سپێرمیان زیاتر بێت.
ئه‌و پیاوانه‌ی ده‌یانه‌وێ ببنه باوك، سووده‌كانی خواردنی خۆراكی هاوسه‌نگ و وه‌رزشكردن به به‌رده‌وامی بۆیان باش ده‌بێت
توێژه‌ران له چین توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كوالێتی سپێرمی نزیكه‌ی هه‌زار و 400 پیاو كردووه. سووده‌كانی زیادكردنی سپێرم ته‌نیا له‌و پیاوانه‌دا بینرا كه هه‌فته‌ی سێ ڕۆژ چایان ده‌خوارده‌وه، بۆیه پسپۆران نازانن كه ئایا ڕۆژانه كووپێك چا باشتر ده‌بێت یان نا.
به‌ركه‌وتنی زۆر به شاشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان گۆڕانكاری له به‌رهه‌مهێنانی هۆرمۆنه‌كانی زاوزێ ده‌كات و ده‌بێته هۆی پێشوه‌خته‌ی باڵغبوون، توێژه‌ران له زانكۆی هوبێی له شاری وۆهان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه "خواردنه‌وه‌ی چا، ره‌نگه ته‌ندروستیی زاوزێی پیاو باشتر بكات".
ژماره‌ی سپێرمه‌كان له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا زۆر دابه‌زیوه، ئه‌مه‌یش وایكردووه هۆشداری بدرێت له قه‌یرانی منداڵبوون له پیاوان.
پزیشكان ده‌ڵێن چه‌وریی كوالێتی سپێرم له‌ناو ده‌بات. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش ئه‌و پیاوانه‌ی ده‌یانه‌وێ ببنه باوك، سووده‌كانی خواردنی خۆراكی هاوسه‌نگ و وه‌رزشكردن به به‌رده‌وامی بۆیان باش ده‌بێت.
هه‌ندێك له خۆراكه ته‌ندروسته‌كان له‌وانه میوه، سه‌وزه گه‌ڵاداره‌كان و فاسۆڵیا، به تاك پێوه‌ندییان به باشتربوونی چڕی و جووڵه‌ی سپێرمه‌وه هه‌بوو و توانای جووڵه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی كارا ده‌رخستووه.
به هه‌مانشێوه توێژینه‌وه‌كان له‌سه‌ر توانای منداڵبوون ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، گۆشتی سوور و قاوه و خواردنه سووكه‌كانی شه‌كردار، له‌وانه‌یه ببنه هۆی دابه‌زینی رێژه‌ی سپێرم.