فیلمێكی نوێی مێژوویی له‌سه‌ر ئه‌نده‌لووسی كۆن و ئیسپانیای ئێسته به‌رهه‌م هێنرا.
زیاتر له 150 ساڵی خایاند بۆ دروستكردنی
فیلمێكه له‌لایه‌ن شاعیر و زانای ژیری ئه‌نده‌لووسه‌وه لیسان ئه‌لدین ئیبن ئهلخهتیبهوه هاتووه‌ته گێڕانه‌وه، به‌ناونیشانی "دروستكردنی كۆشكی سوور" له ده‌رهێنانی ئیزابیل فێرناندێز، رۆڵی سه‌ره‌كی ئه‌كته‌ری ناوداری میسری "عه‌مر واكد" ده‌یبینێت، هاوكات به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و كاره هونه‌رییه، به یه‌كه‌م فیلمی زمانی ئیسپانی داده‌نرێت كه باس له‌و مێژووه ده‌كات.
فیلمه‌كه باس له سه‌رده‌می وه‌زیر (ئیبن ئه‌لخه‌تیب) ده‌كات له ساڵی 1340 زاینی و چیرۆكی دروستكردنی كۆشكی سوور ده‌گێڕێته‌وه له سه‌رده‌می سوڵتان (محه‌مه‌دی یه‌كه‌م)، كه مه‌ترسی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی شانشینی به‌نی ئه‌لئه‌حمه‌ری گرتبووه‌وه.
(لیسان ئه‌لدین ئیبن ئه‌لخه‌تیب) له بنه‌ماڵه‌یه‌كی زانستخواز گه‌وره بووه و له‌سه‌ر ده‌ستی زانا گه‌وره‌كان، زانسته‌كانی قورئان و فیقه و زمان و پزیشكی خوێندووه، هاوڕێیه‌كی نزیكی (ئیبن خه‌لدوون) بووه.
بڕیاره فیلمی "دروستكردنی كۆشكی سوور" له ڕۆژی سێشه‌م 25ی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو، له سینه‌ماكانی ئیسپانیا و دواتریش له ته‌واوی دنیا نمایش بكرێت.
كۆشكی سوور، كۆشك و قه‌ڵایه‌كی دێرینه و یه‌كێكه له گرنگترین باڵه‌خانه‌كانی ته‌لارسازی ئیسلامی، كه له ئه‌نده‌لووسه‌وه بیرۆكه‌كه‌ی بۆ هیندستان دزراوه. له‌لایه‌ن دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی به‌نی ئه‌لئه‌حمه‌ر "الغالب بیلاح" ئه‌بو عه‌بدوڵا محه‌مه‌دی یه‌كه‌م، محه‌مه‌د كوڕی یوسف كوڕی محه‌مه‌د كوڕی ئه‌حمه‌د كوڕی نه‌سر كوڕی ئه‌حمه‌د، له نێوان ساڵانی 1238- 1273 له شانشینی گرانادا دروست كراوه. ئێسته شوێنێكی سه‌ره‌كی گه‌شتیارییه له ئیسپانیا و ده‌كه‌وێته دووریی 430 كیلۆمه‌تر له باشووری مه‌درید. سه‌ره‌تای دروستكردنی كۆشكی سوور ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی چواره‌می كۆچی كه هاوتایه له‌گه‌ڵ سه‌ده‌ی ده‌یه‌می زاینی، هه‌ندێك به‌شیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی حه‌وته‌می كۆچی كه هاوتایه له‌گه‌ڵ سه‌ده‌ی سێزده‌یه‌می زاینی. زیاتر له 150 ساڵی خایاند بۆ دروستكردنی.