كاتێك 10 ڕۆژ به‌ر له ئێسته له‌لایه‌ن پۆلیسی ڕه‌وشته‌وه له تارانی پایته‌خت ژینا ''مه‌هسا'' ئه‌مینی به نه‌ته‌وه كورد كوژرا، سه‌ره‌تا ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژی ئه‌و تاوانه قێزه‌وه‌نه ته‌نیا ناوچه كوردییه‌كانی سنووری وڵاتی ئێرانی گرته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌گوزه‌رێ بووه‌ته هۆی شۆككردنی ده‌سه‌ڵاتداره توندڕۆكانی ئێران، چونكه خه‌ڵكی زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و ناویش له جووڵانه‌وه‌كان نراوه شۆڕشی ژنان، ئۆپۆزسیۆنی ئێرانیش سته‌می ڕژێمی ئیسلامی له كورد وه‌ك دۆسییه‌ك به‌كارده‌هێنێت، كه پێشتر خومه‌ینیش بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی شاهه‌نشایی سوودی له دۆسیه‌ی كورد وه‌رگرتووه.
ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی نووسیویه‌تی، سه‌ره‌تا هه‌مووان له‌و بڕوایه‌دابووین كه ئه‌مه تووڕه‌ییه‌كی توندی كورده‌كانه له دژی ڕژێمی ئیسلامی و ته‌نانه‌ت هیچ كه‌س باوه‌ڕی به‌وه نه‌ده‌كرد كه له ته‌واوی شاره‌كانی ئێران و گه‌لانی تری ئێرانیش به‌شداری له‌و شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه بكه‌ن، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی هه‌موو پێشبینییه‌كان ئێسته هه‌موو گه‌لانی ئێران له دژی ڕژێم وه‌ستاونه‌ته‌وه و له زۆرینه‌ی ڕه‌های شاره‌كانی سنووری ئێران و ڕه‌وه‌ندی ئێرانی له سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌ستیان داوه‌ته خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی.
ڕۆزین ژنێكی كوردی ته‌مه‌ن 25 ساڵی خه‌ڵكی كرمانشانه و ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات شۆڕشی ئێران و گه‌لێكی دیاریكراو نییه، به‌ڵكو یه‌كده‌نگی ژنانی ئێرانه بۆ به‌رده‌وامیدان به‌و شۆڕشه‌ی كه ژنان ده‌ستیان داوه‌تێ، واته شۆڕشه‌كه هیچ ناو و مۆركێكی تری پێوه نییه جیا له شۆڕشی ژنان. ئه‌مه ئێرانییه‌كانی به ته‌واوی یه‌كخستووه و له چه‌ندان شاری ئێران خۆپێشانده‌ران له‌گه‌ڵ پۆلیس و هێزه چه‌كداره‌كان به‌رده‌وام خه‌ریكی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ن و وێنه‌كانی خامنه‌یی و قاسم سلێمانی ده‌سووتێنن و به توندترین شێوه دژی هه‌وڵه‌كانی ڕژێمی ئیسلامی بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپێشاندانه‌كان وه‌ستاونه‌ته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ژنانی كورد و فارس و گه‌لانی تری ئێرانیش له شاره جیا جیاكان به داكه‌ندنی له‌چك و سووتاندنی و بڕینی پرچیان گه‌وره‌ترین سووكایه‌تی به ڕژێمی ئیسلامی و یاسا و ڕێساكانی ده‌كه‌ن و له شه‌قامه‌كان بێ له‌چك ده‌سووڕێنه‌وه، ئه‌مه‌یش نه‌مانی كۆنتڕۆڵی ڕژێمه به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه له ناوچه جیا جیاكان و بووه‌ته هۆی دروستكردنی ئومێد و هیوا لای زۆرێك له هاووڵاتییانی ئێران بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی كۆنه‌په‌رستی ئێران و گه‌یشتن به ئازادی و سه‌رفرازی.
كه‌ریم هاووڵاتییه‌كی تری كوردی خه‌ڵكی بۆكانه بۆ گاردیان دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه مه‌هسا له‌كاتی چوونی بۆ تاران ژنێكی نه‌ناسراوی كورد بوو، به‌ڵام ئێسته وێنه‌ی به‌هه‌موو میدیاكانی جیهان بڵاوبووه‌ته‌وه و هه‌موو گه‌لانی ئێرانیش به‌یه‌كه‌وه دژی سته‌م و زوڵمی ڕژێم وه‌ستاونه‌ته‌وه، هه‌ر له نه‌بوونی ئازادی و سه‌ركوتكردنی خه‌ڵك و پێشێلكردنی مافه‌كان و خراپی باری ئابووری و ته‌شه‌نه‌كردنی بێكاری و له سه‌رجه‌م بواره‌كانی تریش خه‌ڵكی ئێران ئیتر به‌رگه‌ی ئه‌و سته‌م و دیكتاتۆرییه‌ی ڕژێمی ئیسلامی ناگرن و ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام، شۆڕش و خۆپێشاندانه‌كانیش موڵكی گه‌ل و لایه‌نێك نییه و بگره هه‌موو ئێرانییه‌كان خاوه‌نی ئه‌و شۆڕشه مه‌زن و پێویسته به‌رده‌وامی پێ بدرێ، تا به ئامانج ده‌گات و كۆتایی به ڕژێمی ئیسلامی ده‌هێنێت.
ده‌رفه‌تێكی زێڕین به كورده‌كان ده‌دات، تا بە مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆیان بگه‌ن
به گوێره‌ی
ڕۆژنامه‌كه سه‌ركه‌وتووبوونی ئه‌و خۆپێشاندانه و ڕزگاربوونی ئێران له ده‌ستی ڕژێمی ئیسلامی ده‌رفه‌تێكی زێڕین به كورده‌كان ده‌دات، تا بە مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆیان بگه‌ن و هاوشێوه‌ی ناوچه كوردییه‌كان له عێراق خاوه‌نی قه‌واره‌یه‌كی نیمچه سه‌ربه‌خۆ یان سه‌ربه‌خۆی خۆیان بن، چونكه كورده‌كان له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه گه‌وره‌ترین سته‌میان لێكرا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوای ڕووخانی عوسمانییه‌كان و كۆتایی جه‌نگه‌كه، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان پێ نه‌درا كه ببن به خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆیان، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه له عێراق و توركیا و ئێران و سووریا له ماوه‌ی زیاتر له 100 ساڵی ڕابردوو به‌رده‌وام له خه‌بات و تێكۆشاندا بن بۆ گه‌یشتن به مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆیان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مه‌رگه‌ی مه‌هسا ئه‌مینی وایكردووه كه كورده‌كان له هه‌مووان زیاتر له ڕژێمی ئیسلامی تووڕه‌تر بن، به‌ڵام ڕۆژنامه به‌ریتانییه‌كه ئه‌وه‌یشی بیرهێناوه‌ته‌وه، كه به‌ر له شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیش له 1979 به‌رهه‌ڵستكارانی ڕژێمی شاهه‌نشایی سه‌ركوت و له‌ناوبردنی كوردیان كردبوو به سیمبۆلێك تا پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستبهێنن و شۆڕش له دژی شای ئێران و حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌رپا بكه‌ن، دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه‌كه‌یشیان ئه‌وان خۆیان جارێكی تر كه‌وتنه‌وه گیانی كورد و سه‌ركوتیان كردنه‌وه، بۆیه پێویسته كورده‌كان ئه‌و ئه‌زموونه له‌بیر نه‌كه‌ن، چونكه ئێسته به‌رهه‌ڵستكارانی ڕژێمی ئیسلامی دۆسیه‌ی مه‌هسا ئه‌مینی و خۆپێشاندانی شاره كوردییه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كارده‌هێنن، تا ڕژێم بڕووخێت و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستبهێنن، به‌ڵام دوای ئه‌وه چی به كورد ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆی پێشووی هه‌یه.