ژیانێكی درێژ و ته‌ندروست و به‌رهه‌مدار ده‌توانێ زۆر ورووژێنه‌ر بێت. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی تا 100 ساڵ و زیاتر بژیت، زیاتر له چه‌ند خوویه‌ك هه‌یه كه ده‌بێت ده‌ستیان پێ بكه‌یت و پابه‌ند بیت پێیانه‌وه. كامی به‌لیز پسپۆڕی له‌شجوانی كه ناوبانگێكی زۆری له ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ست هێناوه، ئامۆژگاریمان ده‌كات كه پێویسته هه‌ندێك خووی سه‌ره‌تایی له‌شجوانی پێڕه‌و بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی تا 100 ساڵ و زیاتر بژیت.
1. كوالێتی خه‌و
خه‌وتن به‌شێكی سه‌ره‌كییه له له‌شجوانی و ته‌ندروستی گشتیی تۆ. ئه‌گه‌ر بڕی پێویست له خه‌وتن به‌ده‌ست نه‌هێنیت، ئه‌وا ناتوانی بڕی پێویست له وه‌رزشی جه‌سته‌یی به‌ده‌ست بهێنیت كه جه‌سته‌ت پێویستی پێیه‌تی. بۆیه له بیرت بێت كه ئه‌مانه یه‌كه‌م خووی بنه‌ڕه‌تین بۆ ژیان تا 100 ساڵ و زیاتر بژیت.
ژیان به "بیركردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵ و زه‌ق" خراپه بۆ جه‌سته، پێشنیار كراوه كه پشوویه‌كی خۆشی شه‌وێك، ڕۆژی دواتر به‌رهه‌مدارترت ده‌كات. هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ باشتركردنی چۆنیه‌تیی كۆنترۆڵكردنی برسێتی و وزه، به‌مه‌یش ژیانێكی ته‌ندروستتر به‌ڕێوه ده‌به‌یت، هه‌روه‌ها دڵنیا ده‌بیته‌وه له‌وه‌ی مێشكت به ته‌ندروستی كار ده‌كات. به‌لیز دیاری ده‌كات كه زۆربه‌ی گه‌وره‌كان پێویستیان به حه‌وت بۆ نۆ سه‌عات خه‌وتن هه‌یه، به‌ڵام نابێت كه‌س سنووردار بكات بۆ سه‌عاته‌كانی خه‌وتن و وه‌ڵامی پێداویستییه‌كانی جه‌سته‌ی بداته‌وه به تاك.
2. به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر دوور بكه‌وه‌ره‌وه له سترێس
به‌لیز ده‌ڵێت، "ژیان له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا زۆر جه‌نجاڵه و زیاده‌ڕه‌وی تێدا ده‌كرێت، بۆیه پێویسته ڕۆتینێكی ڕۆژانه پێڕه‌و بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له ماندوویه‌تی چاك ببیته‌وه و فشاری ده‌روونی به‌شێوه‌یه‌كی دروست ئازاد بكه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشی به‌رده‌وام نه‌بێت، دواتر ئاستی وزه داده‌به‌زێت كه ده‌بێته هۆی ئاماده‌نه‌بوون بۆ مه‌شق. هاوكات پێی وایه كه خه‌باتی ڕاسته‌قینه بریتییه له هێشتنه‌وه‌ی ژیانت به هاوسه‌نگ و سنووردار."
به‌لیز له‌م چوارچێوه‌یه‌دا دووپات له‌سه‌ر گرنگی چاودێریكردنی خۆت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، "هه‌رچه‌نده چاودێریكردنی خۆت ده‌توانێ وه‌ك شتێكی خۆشگوزه‌رانی یان ناپێویست ده‌ربكه‌وێت، به‌ڵام زۆر گرنگه ئه‌نجامی بده‌یت، به‌تایبه‌تی كاتێك سه‌رقاڵیت. 10 خوله‌ك به پێ، یان حه‌مامێكی گه‌رم و نوێ بكه‌یته‌وه، پێوه‌ندیكردن به هاوڕێیه‌كت یان خوێندنه‌وه‌ی كتێبێك، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ن كه ده‌توانی بیانكه‌یت یان هه‌ندێكیان، بۆ ئه‌وه‌ی پشوویه‌ك به مێشك/جه‌سته‌ت بده‌یت و ڕێت پێ بدات پێوه‌ندیت به خۆته‌وه هه‌بێت، خۆت پێشان بده‌یت كه تۆ له پێشینه‌یت."
3. چالاكی جه‌سته‌یی
به‌لیز پێشنیاری مانه‌وه له چالاكی جه‌سته‌یی ده‌كات، ڕوونی ده‌كاته‌وه كه هه‌ر جۆره جووڵه‌یه‌ك سوودی هه‌یه و گرنگه بۆ جه‌سته‌ت. ڕوونی ده‌كاته‌وه كه ڕۆیشتن به پێ ئاسانه، ده‌توانیت ڕۆژانه ته‌نیا 10 بۆ 15 خوله‌ك ده‌ست بكه‌یت به ڕۆیشتن و له درێژخایه‌ندا ئه‌نجامێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشی ده‌بێت. به‌لیز ئامۆژگاری ده‌كات كه مرۆڤ ئه‌و كاره بكات له خشته‌ی ڕۆژانه‌ی خۆیدا ده‌گونجێت، چونكه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی چالاكییه جه‌سته‌ییه‌كانی باشتر و چێژبه‌خشتر بێت. هه‌روه‌ها جووڵه‌ی به‌رده‌وام یارمه‌تیت ده‌دات هه‌ست به ته‌ندروستبوون و گه‌نجتربوون و باشتربوون بكه‌یت.
4. به‌هێزكردنی دڵ و ماسولكه‌كان
ئه‌و سوودانه‌ی كه
مرۆڤ ده‌توانێت له وه‌رزشكردندا بیچێنێته‌وه، نائاسایین و سه‌رسوڕهێنه‌رن بۆ ده‌ركه‌وتنی جه‌سته‌یان. ئه‌نجامدانی وه‌رزشی له‌شجوانی به‌رده‌وام ده‌توانێت ته‌ندروستیی دڵ و خوێنبه‌ره‌كانت باشتر بكات و ماسولكه‌كانت به‌هێز بكات، یارمه‌تیت ده‌دات سه‌ربه‌خۆیی خۆت بپارێزیت و له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نتدا ئه‌ركه‌كانی ڕۆژانه ئه‌نجام بده‌یت. به‌لیز ده‌ڵێت، "جگه له ڕۆیشتن، بیر له به‌شداریكردن له تێنس، ڕاكردن یان مه‌له‌كردن بكه‌ره‌وه، گرنگه شتێك بدۆزیته‌وه كه چێژت لێی وه‌رگرتووه، چونكه ئه‌مه ئاسانكاریت بۆ ده‌كات كه پابه‌ند بیت پێیه‌وه".
له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نتدا جه‌سته‌ت ماسولكه‌كانی له ده‌ست ده‌دات، ئه‌مه‌ش واده‌كات زیاتر تووشی پێكان بیت. بۆیه زۆر گرنگه به‌رده‌وام وه‌رزش بكه‌یت و ماسولكه‌كانت به‌هێز بكه‌یت و هاوسه‌نگیت باشتر بكه‌یت، چونكه ئه‌مانه خوویه‌كن كه یارمه‌تیت ده‌ده‌ن به سه‌لامه‌تی پیربوون و ته‌ندروستی باش و دڵخۆش بیت.