گۆڕینی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ یه‌كێكه له نه‌شته‌رگه‌رییه گه‌وره‌كان كه پزیشک له حاڵه‌تی گونجاو و به‌گوێره‌ی نه‌خۆش ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه داده‌نێت، بۆیه پزیشكێكی پسپۆڕ له‌مباره‌یه‌وه چه‌ند زانیارییه‌ك ده‌خاته روو كه پێویسته له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه بیزانین.
د. محه‌مه‌د عه‌بدوڵا ئه‌بوبه‌كر پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری ئێسك و شكان و جومگه‌كان، بۆ "وشه" گوتی، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ سه‌ره‌تای له دایكبوونی تووشی كێشه‌ی ئه‌ژنۆ و جومگه‌كان نه‌بێ، له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی ته‌مه‌نی منداڵانه‌وه، پێویسته پشكنینیان بۆ بكرێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه قاچیان خواره، به‌زووترین كات ده‌بێ قاچیان له گه‌چ بگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕاست ببێته‌وه، به‌مه‌یش زۆریان پێویستیان به نه‌شته‌رگه‌ری نابێ و له شه‌لی ڕزگاریان ده‌بێت، به‌ڵام له حاڵه‌تێكدا پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێت، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی چاودێریكردنی سه‌ره‌تایی دوا بخرێت و پشتگوێ بخرێت، به‌و واتایه‌ی قاچیان له گه‌چ نه‌گیرێت و له‌لایه‌ن شاره‌زایه‌كه‌وه چاودێری نه‌كرێن.
ئەم پزیشکە دەڵێ، نەشتەرگەری گۆڕینی جومگەی ئەژنۆ ئاستی سەرکەتوویی بەرزە
پرسیاری ئه‌وه‌مان لێی كرد كه له چ كاتێكدا نه‌خۆش پێویستی به گۆڕینی جومگه ده‌بێت؟ له وه‌ڵامدا گوتی حاڵه‌ته‌كان جیاوازن، به‌ڵام ئه‌م سێ خاڵه سه‌ره‌كیترینیانن:
یه‌كه‌م: كاتێك ئازاره‌كه‌ی ئه‌وه‌نده زۆر ده‌بێ كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌ی ده‌كات و خه‌وی تێكده‌چی و ئازارشكێن كاریگه‌ری نامینێ.
دووه‌م: كاتێك له جووڵه ده‌كه‌وێت یان جووڵه‌ی زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه.
سێیه‌م: كاتێك داخورانه‌كه ئه‌وه‌نده زۆر ده‌بێ كه جومگه‌كه خوار ده‌بێ یان له‌سه‌ریه‌ك ده‌ترازێ.
هۆشیاری ئه‌وه‌یشی داوه كه گۆڕینی ئه‌ژنۆ بریتییه له لابردنی به‌شی داخوراو و تێكچووی جومگه‌كه، دانانی پلاتینی تایبه‌ت كه نه‌خۆش ئازاری نامێنێ و جووڵه‌ی خۆشتر ده‌بێ، بۆیه ده‌توانین بڵێین گۆڕینی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ له ئازار و ناڕه‌حه‌تی ئه‌ژنۆی تێكچوو ڕزگارت ده‌كات و تا ئاستێكی به‌رزیش سه‌ركه‌وتووه.