گۆڤاری لۆمۆندی فڕه‌نسی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گه‌ی حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له هه‌رێمی كوردستان بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كه ئه‌م هێرشانه له ئه‌نجامی خۆپێشاندانه‌كانی ناوخۆی ئێرانه كه ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه به‌هۆی مه‌رگی مه‌هسا ئه‌مینی له زۆرینه‌ی شاره‌كانی ئێران دروست بووه و تا ئێسته كپ نه‌بووه‌ته‌وه و بگره ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر ته‌شه‌نه ده‌ستێنێت، ده‌ستبردنی ئێران بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووری وڵاته‌كه‌یشی ئاماژه و نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه خۆپێشاندانه‌كان ترسیان خستووه‌ته دڵی ڕژێمه‌وه.
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕژێمی ئیسلامی ئێران له ئه‌نجامی خۆپێشاندانه‌كان هه‌ر ته‌نیا ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی خۆپێشانده‌رانی به زه‌بری گولـله و توندوتیژی نه‌گرتووه‌ته‌وه، بگره ڕژێمی ئیسلامی ده‌ستی بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووری وڵاته‌كه‌یش بردووه و بۆردمانی بنكه و باره‌گه‌كانی حزبه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی كوردی له سنووری هه‌رێمی كوردستان كرد و چه‌ند ڕۆژێكیشه ناوچه سنوورییه‌كان له ڕێی تۆپی دوورهاوێژه‌وه بۆردمان ده‌كات.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به ئاژانسی "
فرانس پرێس"یان ڕاگه‌یاندووه، ته‌نیا له ئه‌نجامی بۆردمانه‌كانی ئه‌مڕۆ كه كرایه سه‌ر بنكه‌كانی دیموكرات له كۆیه و كۆمه‌ڵه له زڕگوێز و پارتی ئازادی كوردستان له شێراوه، به‌لای كه‌مه‌وه حه‌وت كه‌س شه‌هیدبوون و ژماره‌یه‌كی زۆری تریش له خه‌ڵكی سڤیل و پێشمه‌رگه برینداربوون، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی كه ڕژێمی ئیسلامی له ڕێی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و مووشه‌كه‌وه باره‌گه‌ی ئه‌و حزبانه‌ی بۆردمان كرد. به گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له كۆیه چوار شه‌هید و 14 بریندار هه‌ن و له شێراوه چوار شه‌هید و 15 برینداری تر، به‌رپرسێكی باڵای هه‌رێمی كوردستانیش بۆ فڕانس پرێس پشتڕاستی ئه‌وه‌ی كردووه‌ته‌وه، كه خه‌ڵكی سڤیل له ڕیزی قوربانییه‌كان بوونیان هه‌یه.
فرانس پرێس ئه‌وه‌یشی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه زیاتر له 10 بۆردمان به گشتی كراونه‌ته سه‌ر باره‌گه‌ی حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له شێراوه
فرانس پرێس ئه‌وه‌یشی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه زیاتر له 10 بۆردمان به گشتی كراونه‌ته سه‌ر باره‌گه‌ی حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له شێراوه و كۆیه و زڕگوێز. دوای بۆردمانه‌كانیش شه‌هید و برینداره‌كان له ڕێی ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتنه‌وه به په‌له گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان و تیمه‌كانی پزیشكی به ڕۆلی خۆیان هه‌ستاون، تا ژیانی برینداره‌كان له مه‌رگ ڕزگار بكه‌ن.
حوسێن یه‌زدانپه‌نا سه‌رۆكی پارتی ئازادی كوردستان له‌وباره‌وه بۆ فڕانس پرێس پشتڕاستی ئه‌وه‌ی كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كه باره‌گه‌كانمان له ناوچه‌ی شێراوه له‌لایه‌ن ڕژێمی ئیسلامیه‌وه كراونه‌ته ئامانج، هاوكات حزبی دیموكراتیش له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه باره‌گه‌كانیان له كۆیه له‌لایه‌ن ڕژێمی تارانه‌وه بۆردمان كراون، عه‌تا ناسڕ یه‌كێك له به‌رپرسانی كۆمه‌ڵه‌یش له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی بۆردمانكردنی باره‌گه‌كانی حزبه‌كه‌ی له زڕگوێز ئاماژه‌ی داوه، كه باره‌گه‌كانیان به چڕی بۆردمان كراوه و به ته‌واوی وێرانبوون و شه‌هید و برینداریش له ڕیزی پێشمه‌رگه‌كانمان كه‌وتوونه‌ته‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ڕژێمی ئیسلامی ئێران به فه‌رمی بڵاوی كرده‌وه، كه سوپای پاسداران چه‌ندان باره‌گه‌ی جوداخوازه‌كانی له باكوری عێراق به مووشه‌كی زۆر ورد و پێشكه‌وتوو و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كردووه‌ته ئامانج، ئه‌م پشتڕاستكردنه‌وه‌یش له كاتێكدایه كه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستی به بۆردمانی ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ته‌وه، به ئامانجی فشار خستنه سه‌ر حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و كۆتاییهێنان به خۆپێشاندانه‌كان له ناوخۆی ئێران و گۆڕینی سه‌رنجی دنیا بۆ ئه‌و بۆردمانانه و له‌بیربردنه‌وه‌ی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، هه‌رچه‌نده بۆردمانی تۆپهاوێژه‌كانی ئێران تا ئێسته قوربانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆری خستووه‌ته دڵی گوندنیشینانی ناوچه سنوورییه‌كانه‌وه.
ئه‌م كاردانه‌وه‌ی ڕژێمی ئیسلامی ئێران به بۆردمانكردنی باره‌گه‌ی حزبه كوردییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه و نیشانه‌یه‌كی ڕوونی ترسی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانه له‌و شه‌پۆلی ناڕه‌زایی و خۆپێشاندانه‌ی كه ئێسته ته‌واوی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه، كه سه‌ره‌تا له ئه‌نجامی مه‌رگی مه‌هسا ئه‌مینی ته‌مه‌ن 22 ساڵ له تارانی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن پۆلیسی ئێرانه‌وه ده‌ستی پێكرد و شه‌پۆلی گه‌وره‌ی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپێشاندان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه دژی هێزه‌كانی ڕژێمی ئیسلامی له ناوچه كوردییه‌كان ده‌ستی پێكرد و دواتریش زۆرینه‌ی شاره‌كانی سنووری ئێرانی گرته‌وه و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه.
هه‌رچه‌نده پۆلیس و هێزه‌كانی ته‌ناهی ئێران به توندی هه‌ڕه‌شه‌یان له خه‌ڵك و خۆپێشانده‌ران كردووه، كه به زه‌بری ئاگر و ئاسن ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران ده‌بنه‌وه و سزای توندی هه‌مووان ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بووه‌ته هۆی سڵكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له خۆپێشاندان و هه‌وڵدان بۆ ڕزگاركردنی شاره‌كان له ده‌ستی هێزه‌كانی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانه‌وه، له ئه‌نجامی توندوتیژی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی نێوان هێزه‌كانی ته‌ناهی و خۆپێشانده‌رانه‌وه، تا ئێسته نزیكه‌ی 80 خۆپێشانده‌ر له ناوچه جیا جیاكانی ئێران شه‌هیدكراون.