بڕیارە ئەمڕۆ دەست بكرێ بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوول بۆ لیوا هاوبەشەكان، هەفتەی داهاتووش دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەست پێ دەكات.
ئەمڕۆ پێنجشەم 29ـی ئەیلوول، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" ئەمڕۆ پێنجشەم، مووچەی لیوا هاوبەشەكانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت كە لەلایەن هاوپەیمانانەوە مانگانە پارەی مووچەكانیان دابین دەكرێت.
ئەوەیش هاتووە، پارەی پێویست لە بەردەستدایە بۆ دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە، لە هەفتەی داهاتوودا بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی، دەست بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی تر دەكرێت.
مووچەی ئەم مانگە هاوشێوەی لیستی مووچەی مانگی ڕابردوو دەبێت، پێشبینی دەكرێ ئەمڕۆ یان شەموو بڵاو بكرێتەوە.
لەبارەی لیستی مووچەی مانگی ئەیلوول "وشە" زانیویەتی، لیستی دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە هاوشێوەی لیستی مووچەی مانگی ڕابردوو دەبێت، پێشبینی دەكرێ ئەمڕۆ یان شەموو بڵاو بكرێتەوە.
كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران لە كاتی خۆیدا بەردەوامە، ئێستەیش داهات بۆ مووچەی مانگی ئەیلوول كۆ كراوەتەوە.
عێراق لە سزادانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە، لە ماوەی رابردوودا بڕیار بوو بڕی 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێ، بەڵام تا ئێستە ئەمساڵ تەنیا دوو بڕە پارەی ناردووە.