قەلەمی پیاوە نەمرەكان لە هەولێر نمایش دەكرێ‌

:: AM:10:19:30/09/2022 ‌
سبەی قەڵەمی  زێرینی پیاوە نەمرەكان لە موزەخانەی پەروەردیی  هەولێر نمایش دەكرێن، ئەمەیش لە یادی 102 ساڵەی دامەزراندنی قوتابخانەی ئەربیل ئولا دەبێت.

بڕیارە سبەی شەموو یەكی تشرینی یەكەم، لە ساڵوەگەری دامەزراندنی قوتابخانەی ئەربیل ئولا پێشانگایەكی تایبەت دەكرێتەوە.

پێشانگاكە بۆ ئەو قەڵەمانەیە لە باخەڵی گەورە پیاوانی پەروەردە ڕۆژانێك بەكارهاتوون و لە ڕێی دەست و خەتە خۆشەكانیان نەوەكانیان پێگەیاندووە.

بڕیارە لەو پێشانگای زۆربەی بەرێوەبەرانی گشتی وەزارەتی پەروەردە و بەرێوەبەری پەروەردەكانی پارێزگای هەولێر  و نوخبەیەك لە پەروەردكارانی دێرینی شاری هەولێر ، لە یادی ١٠٢ساڵەی دامەزراندنی قوتابخانەی ئەربیل ئولا، ئامادە بن.



وشە - رامیار جەواد